داعش له داهاتوو دا چۆن ده‌رده‌كه‌وێت .. سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه له‌تیرۆر چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات
مات هینمان سه‌رۆكی سه‌نته‌ری جێین بۆ لێكۆڵینه‌وه له تیرۆر و كرده‌وه‌ی چه‌كداری ده‌ڵێت “هه‌رچه‌نده داعش به شكسته‌كانی له دێرزوور و ئه‌لبوكه‌مال له سووریا و قائیم و قه‌زای راوه له عێراق، له‌رووی جوگرافیاوه هیچ قه‌واره‌یه‌كی نامێنێت، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌م رێكخراوه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی چه‌كداری قه‌ده‌غه‌كراو بنبڕكراوه و بتوانرێت رێگه له هێرشه‌كانیان بگیرێت”.
هینمان جه‌ختیش ده‌كاته‌وه “داعش ئه‌و توانایه‌ی هه‌ر ده‌مێنێت كه هێرشی لابه‌لا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی عێراق و سووریا ئه‌نجام بدات و هه‌ره‌شه‌كانی بۆسه‌ر ئه‌من و حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وام ده‌بن”. وه‌ك نموونه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و بۆچوونه، راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به ماوه‌ی نێوان ساڵی 2016 و 2017 كردووه، كه له‌و ماوه‌یه‌دا داعش توانیویه‌تی 5495 هێرش له‌سه‌رانسه‌ری جیهان ئه‌نجام بدات و زیاتر له 8 هه‌زار هاووڵاتی سڤیل بكوژێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته، گۆڕانكاریه‌كانی 12 مانگی رابردوو ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، هێرشه‌كانی داعش به رێژه‌ی 38.3% زیادی كردووه، به‌ڵام رێژه‌ی كوشتن له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ 21.8% كه‌می كردووه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، زیادبوونی هێرشه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوان پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه تاكتیكێكی نوێی داعشه و میكانیزمی هێرشه‌كانیان بۆ شه‌ڕی پارتیزانی و هێرشی لابه‌لا له‌و ناوچانه گۆڕیوه كه له‌عێراق و سووریا له‌ده‌ستی داوه.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت، له‌ئێستادا ئه‌و شێوازه نوێیه‌ی داعش له تاكتیكی چه‌كداریدا ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌واوی گروپه‌كانی سه‌ر به‌و رێكخراوه له سه‌رانسه‌ری جیهان هه‌یه و په‌یڕه‌وی ئه‌و تاكتیكه ده‌كه‌ن.
“تیرۆری سێبه‌ر”
راپۆرته‌كه‌ی سه‌نته‌ری “جێین” پێشبینی ئه‌وه‌یكردووه، داعش ده‌یه‌وێت پارێزگاری له به‌شێك له ناسنامه‌كه‌ی خۆی بكات و هه‌ندێ له هێماكانی وه‌ك “ده‌وڵه‌تی سێبه‌ر” بپارێزێت، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی كرده‌وه‌ی رفاندن و له‌سێداره‌دان به‌گوێره‌ی دادگاكانیان، بۆئه‌وه‌ی جه‌خت بكاته‌وه، كه له‌و ناوچانه هێشتا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته كه له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تدایه.
هینمان له‌راپۆرته‌كه‌دا ده‌ڵێت “به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌ته‌كانی “ده‌وڵه‌تی تاریكی” به‌لای داعشه‌وه زۆر گرنگه و داعش هێشتا ده‌ستبه‌رداری ئومێده‌كه‌ی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی خه‌لافه‌تی هه‌میشه‌یی هه‌رێمی فراوان نه‌بووه”. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه زیانه‌كانی له‌سه‌ر زه‌وی به‌وه مه‌زه‌نده كردووه، كه له ئه‌نجامی شه‌ڕێكی دوور و درێژ له دژی خاچیهكان و هێزه مورته‌ده‌كان له‌ده‌ستی داوه و، بۆ له‌مه‌ودواش گرنگی به تواناكانی ده‌دات بۆئه‌وه له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانتر ئه‌و رووبه‌ره جوگرافیه بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر كۆنترۆڵی خری، كه له‌ده‌ستی داوه و دواتریش هه‌وڵ بۆ فراوانكردنی سنووره‌كه‌ی ده‌دات”.
هینمان هۆشداری ئه‌وه‌شیدا “شكستی داعش له‌رووی هه‌رێمیه‌وه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی له‌نێوان ئه‌و هێزانه‌ی كه به‌شداریان له شكاندنی ئه‌و رێكخراوه‌دا كردووه، چ له‌عێراق یاخۆد سووریا، ئه‌مه‌ش نائارامی و ناسه‌قامگیری زیاتر له ناوچه‌كه به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، ئه‌و دۆخه‌ش ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش”.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌بێ بوونی رێبازێكی گشتگیر بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ داعش، چ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌و شوێنانه‌ی كه تێیدا ده‌جووڵێته‌وه یاخۆد كاریگه‌ریه ناراستهوخۆیهكانی له‌سه‌ر رۆژئاوا، ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه، هه‌موو ئه‌و ئۆپهراسپیۆنانهی ئێستا له‌دژی داعش كراون، له‌داهاتوودا خۆیان دووباره بكه‌نه‌وه.