وابریاره‌ رێبوار تاڵه‌بانی سێ شه‌ممه‌ بگه‌رێته‌وه‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایی كه‌ركووك

به‌پێی نووسراوێكی فه‌رمی كه‌ ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ ( رێبوار تاڵه‌بانی) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایی كه‌ركووك به‌ وه‌كاڵه‌ت، وابریاره‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌، بگه‌رێته‌وه‌، پارێزگای كه‌ركووك و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ست پێ بكات”.

به‌گوێره‌ی نووسراوه‌ فه‌رمیه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، كه‌ كۆپیه‌كه‌ی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ 387ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌، كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌وه‌كاڵه‌ت( رێبوار فائق عه‌بدالمه‌جید) ده‌ستپێده‌كات”.

وه‌ك له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، كاتژمێر 10:10 ده‌قه‌ كۆبوونه‌وه‌ ده‌ست به‌ كۆنووسی ژماره‌ 386 ده‌كات له‌باره‌ی زانیاری گشتی”.

هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ ره‌وشی ئێستای پارێزگای كه‌ركووك ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 12ی كۆتایی پێدێت”.

چاودێرانی سیاسی ئه‌م كوبوونه‌وه‌یه‌ به‌ مه‌ترسی و دانپێدانان به‌ ئه‌مری واقیعی داگیركاری حشدی شه‌عبی ده‌زانن، پێیان وایه‌، ئه‌مه‌ گه‌وره‌ ترین مه‌ترسیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا كه‌ركووك”.

Back to top button