حه‌نان فه‌تلاوی له هه‌ڵه‌بجه‌یه
خواكوڕك
ئه‌مرۆ 4/9/2016 به‌سه‌ردانێكی نهێنی حه‌نان فه‌تلاوی سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیرادە لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، کە کەسێکی نزیک لە نووری مالیکییە دوور له‌چاوی میدیاكان سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه، چاڵاكوانێگی مه‌ده‌نیش ده‌ڵێت، نه‌مانزانیه، بمانزانیبا دهرژاینه سه‌رشه‌قام.
له‌رووداوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا حه‌نان فه‌تلاوی كه زانیاریی یەکلاکەرەوە لەسەر ئەندامێتییەکەی لە حزبی بەعسی قەدەغەکراودا هەیە، و كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌رسه‌ختی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌سكه‌وت و خه‌ڵك و مووچه و ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه و شه‌هیده‌كانی كوردستانه، بە نهێنی سەردانی هەڵەبجەی کردووە، و پاشان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی مۆنۆمێنتی كاره‌ساتی ئه‌و شاره پێشوازی لێكراوه.
کامیل عەبدولقادر، گوتەبێژی کۆمەڵەی قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە: “دوور لە ململانێ ناتەندروستەکانی لایەنەکانی کوردستان و لایەنگیری بۆ هەر لایەنێکیان و لە پێناو پاراستنی شکۆی هەڵەبجە و قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، ڕای دەگەیەنین کە ئێمە وەک کۆمەڵەی قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە، بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کە ئاگاداری سەردانی حەنان فەتلاوی، پەرلەمانتاری عێراق نین و پێخۆشحاڵ نین بە هاتنی بۆ هەڵەبجە و پێشوازیمان لێ نەکردووە و نایکەین”.
دووپانی لەوە کردووەتەوە: “فەتلاوی ناحەزە بە کورد و کوردستان و بێڕێزیی بە کورد و كوردستان کردووە بە شەهیدەکانیشمانەوە، لەبەر ئەوە هێنانی بۆ هەڵەبجە و مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بێحورمەتییەکی ترە كە بەرامبەر بە کورد و هەڵەبجە و کەسوکاری شەهیدان و قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە کراوە”.