به‌په‌له..بومه‌له‌رزه‌یه‌كی چه‌ند شارێكی كوردستانی هه‌ژاند
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کاتژمێر 7:11 خولەك بوومەلەرزەیەك قەسر شیرین لە رۆژهەڵات و گەرمیانی لە باشووری کوردستان هەژاند.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18/11/2017 بومەلەرزەیه‌كی بەهێز روویدا و بووە هۆی ئەوی خەڵك بۆ چەند ساتێك ماڵی خۆیان بەجێ بهێڵن و بڕۆنە دەرەوە له باشور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
له‌وباره‌وه ناوەندی تۆماری بوومەلەرزەی ئێران رایگەیاندوه” سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 7:11 خولەك بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.4 پلەی ریختەر (قەسر شیرین) لە پارێزگای کرماشانی هەژاندووە، هەر ئەو بوومەلەرزەیەش هۆکاری روودانی بوومەلەرزەکەی گەرمیان بووە، به‌ڵام تا ئێستا زیانه‌كان ده‌ستنیشان نه‌كراوه ئاخۆ زیان به‌خش بووه یاخود نا.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له‌چه‌ند رۆژی رابردوو چه‌ند بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز باشور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س گیانیان سپارد و به‌هه‌زارانی تریش بریندار بوون.