سه‌فین دزه‌یی له باره‌ی پشووی سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه روونكردنه‌وه ده‌دات
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له باره‌ی پشووی رۆژی یه‌ك شه‌ممه رایگەیاند” رۆژی یەکشەممە 19/11/2017 دەوامی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگا و وەزارەتەکانی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
(سەفین دزەیی) گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندوه” رۆژی یەکشەممە 19ی ئەم مانگە، دەوامی فەرمییە و پشوو نییە، ئه‌وه‌ی باسده‌كرێ له‌سه‌ر پشوو دووره له راستی.
ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێ” رۆژی 19ی مانگ ساڵیادی کۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام (محه‌مه‌د.ص)ه، دزه‌یی ئه‌وه‌شی دووپاتكرۆدتهوه” كه لە هەرێمی کوردستان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام پشووی فەرمی دەبێت، نه‌ك كۆچی دوایی.