وه‌زاره‌تی پێشمه‌گه: ئه‌و پاره‌یه‌یی بۆ پێشمه‌رگه ته‌رخانكراوه په‌یوه‌ندی به به‌غداوه نیه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/11/213423423423423.jpg)
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌كات بۆ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌رووی داراییه‌وه.
له‌و باره‌وه (عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت) به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند” وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خوازیاره هه‌رچی زووه، بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌رخانكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی خۆمانی پێبكه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند” ئه‌و بره پاره ته‌رخانكراوه‌ی كۆنگرێس بۆ هێزی پێشمه‌رگه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بودجه‌ی عێراقه‌وه نییه، راسته‌وخۆ ده‌درێت به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و بڕه‌كه‌ی 365ملیۆن دۆلاره.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له چه‌ند رۆژی رابردوو كۆنگرێسی ئه‌مریكا بودجه‌ی وه‌زارتی به‌رگری ئه‌مریكای په‌سه‌ند كرد و له نێو بودجه‌كه‌ش بڕی 365 ملیۆن دۆلار بۆ هێزی پێشمه‌رگه ته‌رخانكراوه به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا.