هه‌رێمی كوردستان داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی ئه‌مریكا كرد
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوا له ئه‌مریكا ده‌كات رۆڵێكی كاراتری هه‌بێت له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا.
(فه‌لاح مسته‌فا) به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا داوای له حكومه‌تی ئه‌مریكا كرد رۆڵێكی كاراتری هه‌بێت، له لێكنزیكردنەوه‌ی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق، له‌سه‌ر كۆی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
له كۆوبنه‌وه‌كه‌یی له‌گه‌ڵ (رۆبه‌رت كه‌ریم) یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، (فه‌لاح مسته‌فا) به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوای كرد كه ئه‌مریكا پێگه به‌هێزه‌كه‌ی خۆی بگێڕێت له هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه و هه‌وڵبده‌ن درێژه به‌و ئاگربه‌سته بده‌ن كه ئێستا له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ناكۆكیه‌كی تری سیاسی و ئه‌منی له عێراق و كوردستان روونه‌دات.