نوێترین زانیاری له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 9 له خواكوڕكه‌وه بزانه
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول، به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیار وایه له هه‌فته‌ی ئاینده خشته‌ی نوێی مووچه بڵاوبكرێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك)، هه‌رچه‌نده له ئێستادا دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب له كۆتاییهكانیدایه، به‌ڵام وا چاوهڕواندهكرێ له هه‌فته‌ی ئاینده‌وه خشته‌ی نوێی موچه‌ی مانگی 9 بلاوبكرێته‌وه، ئه‌وه‌ی چاوهڕێشدهكری تا سه‌ری ساڵی داهاتوو دوو مووچه‌ی تر دابه‌شده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان له ئێستادا ئامادەكاری ته‌واو كراوە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 و پێشبینی دەكرێت لە هەفتەی داهاتوودا خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول رابگەیەنرێت و لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەستپێبكات و پاشان وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی تر به‌دوایدا دێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه وەزارەتی دارایی لە هەوڵدایە لەسەرەتای مانگی 12 دا كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول بهێنێت و كاربكات بۆ ئەوەی هەر لەمانگی 12 دا دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەران بكات.