ده‌ست بردنی ئێران بۆ كه‌ركووك، دووبه‌شی له‌نێوان رۆژهه‌ڵات و باشوری كوردستانی بۆ ئه‌به‌د كۆتایی پێهێنا

رێكان سه‌باح
تێگه‌یشتن له‌ دارمانی كۆماری ئیسلامی ئێران و ئاماده‌گی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ راپه‌رینێكی گه‌وره‌، به‌تایبه‌ت پاش شه‌هید بوون و هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی خۆبه‌خش و نیشتمان په‌روه‌ری كورد (ئه‌بو به‌كر مه‌عروفی)، ده‌ركه‌وته‌یه‌كی نوێی سه‌رسورهێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، چونكه‌ ئه‌م خرۆشانه‌ وێنا كه‌مان وا پێشان ده‌ده‌ن كه‌ ته‌واو ساز  بوون هه‌یه‌ بۆ هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌. ئه‌مه‌ وزه‌یه‌كی روونه له‌ ئاسمانی كوردستان بۆ هاوبیر بوونی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بۆ ساز بوونیان له‌گه‌ڵ ئه‌م روانگه‌یه‌ی كه‌ ئێستا وزه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی كورستان تاوی گۆڕانكاری ده‌دات، چونكه‌ هه‌ست به‌ جیاوازی روئیا ده‌كرێت، له‌نێوان حزبه‌ كوردستانیه‌كانی رۆژهه‌ڵات و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر روونه‌ خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستبه‌رداری حزبه‌كانیان نابن، بۆیه‌ ئه‌ركێكی قورس ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه‌بتوانن هاوسازی روئیا و هاوبیری له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا بكه‌ن، به‌روانگه‌یه‌كی كراوه‌تر له‌ تێگه‌یشتنی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ شۆره‌شێكی واتادار و رزگاری له‌دژی رژێمی ئێران، به‌رجه‌سته‌ ئه‌و روحه‌ پاكه‌ی خه‌ڵك بكات، ئه‌وه‌ی كه‌ جێگای دڵخۆشیه‌، رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆر به‌تووندی دژ به‌ خیانه‌ت و خاكفرۆشی دا تاوی باشوری كوردستان ده‌دات دژ به‌ ئێران، ئه‌م به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستنه‌وه‌یه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و باشور كوردستاندا، له‌پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر زیاتر واتا دار و هاوچاره‌نووس بوونه‌، رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رووی باشوری كوردستانه‌وه‌ دێت و هاوچاره‌نووسی خۆیان به‌باشی و به‌ پڕی پێناسه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌ركه‌وته‌یه‌كی ستراتیژی یه‌كپارچه‌یی خاكی باشور و رۆژهه‌ڵاته وێنا ده‌كات، رژێمی ئێران له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌وه‌دا حاڵی نه‌بوو، چونكه‌ په‌لاماردانی كه‌ركووك و دابه‌شكردنی ماڵی كورد و هه‌وڵدان بۆ خیانه‌ت، ته‌واو له‌روی ویژدانی نه‌ته‌وه‌ی و هاوچاره‌نووس بوونی باشوری و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به‌یه‌كه‌وه‌ به‌سته‌وه‌، له‌ئێستادا ئه‌م دوو به‌شه‌، زۆر روون بۆیه‌كتر هه‌نگاو ده‌نێن.
 
بۆیه‌ تێگه‌یشت له‌ خروشانی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ ئێستادا هانی ئه‌وه‌مان ده‌دات، باشتر ئه‌و ده‌رهاوێشانه‌ شی بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئه‌و روئیایه‌ی ئێستا خۆی سه‌پاندووه‌ به‌سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ ریفراندۆمی كوردستان و بومه‌له‌رزه‌ و خیانه‌تی كه‌ركووك و هاوبه‌ش بوونی داگیركه‌ران له‌دژی باشوری كوردستان، دۆخێكی سه‌رسورهێنه‌ری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازیشی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هێناوه‌ته‌ كایه‌وه‌، ئاسان نیه‌ ته‌نها له‌ دیمه‌نی ڤیدیۆكاندا و وێنه‌كانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ هۆشیار و ئاست به‌رزه‌ تێبگه‌یت، ئه‌و ته‌وژمه‌ به‌هێزه‌ له‌ژێر چه‌پوكی ئه‌و ده‌وڵه‌تی تائیفی و فاشیله‌دا كه‌ له‌ئێستادا بۆته‌ دێوه‌زمه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، سه‌رده‌رده‌هێنێت، شتێكی سه‌رسورهێنه‌ره‌، چونكه‌ دێوه‌زمه‌ی رژێمی تائیفی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ هه‌م له‌رووی سه‌ربازی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و كه‌لتووریه‌وه‌ هه‌یه‌، تاوی ئه‌وه‌مان ده‌دات له‌وه‌ تێبگه‌ین سه‌رده‌رهێنانی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، چه‌نده‌ به‌هێز و سه‌رسورهێنه‌ره‌، ئاخر ناكرێت تۆ پێت وابێت راپه‌رین، له‌ژێر ئه‌و لێزانیه‌نه به‌هێزه‌ی ده‌وڵه‌تی تائیفی دا بۆ هه‌ژمون سازی دا به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌تی، خرۆشانی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاسایی بێت، بۆیه‌ تا به‌باش له‌و وێنه‌یه‌ تێنه‌گه‌یت ناتوانیت له‌وه‌دا حاڵی بیت، كه‌ له‌ئێستادا ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و كورد بووندا، خاوه‌نداری سه‌رسورهێنه‌ری لێ ده‌ركه‌وتووه‌، هانی پارچه‌كانی تری كوردستان ده‌دات، دژ به‌ هه‌ژموون سازی ئێران و رژێمی تائیفی بجه‌نگن.
Back to top button