هونه‌رمه‌ند و مامۆستا فەیسەڵ محەمەد روونكردنه‌وه‌ ده‌دات له‌سه‌ر وێنه‌كانی

فەیسەڵ محەمەد مامۆستا و هونه‌رمه‌ندی دێرینی شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا رایده‌گه‌ێنێت،من مامۆستام، ڕاستە ئەمە وێنەی منە، بەڵام بۆ خۆشی ئەم وێنەیەم گرتووە، ئەگینا کاری بۆیاخچێتی ناکەم و مامۆستای دواناوەندیم”. ڕەخنەی ئەوەشی گرت کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بابەتی وێنە گرتنەکەی زۆر گەورە کراوە.

هه‌روه‌ها ئه‌و مامۆستایه‌ ده‌شلێـ” وێنه‌كه‌ی من بۆ پاڵپشتی پیشه‌كه‌ بووه‌، هانی خه‌ڵكم داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كار و كاسبی نه‌كه‌نه‌ بابه‌تێكی پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، چونكه‌ كاسبی عه‌یب نیه‌ و په‌یوه‌ندی به‌كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌وه‌ نیه‌، ئه‌م وێنه‌م بۆ ئه‌وه‌ گرتووه‌، ده‌نا من مامۆستای دواناوه‌ندیم و دۆخی دارایشم هاوشێوه‌ی خه‌ڵكی كوردستان باش و خراپه‌”.

شایانی باسه‌ چەند وێنەیەکی فەیسەڵ محەمەد، مامۆستا و هونەرمەندی شاری هەولێر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کە تێیدا لەسەر کورسییەکی بۆیاخچێتیدا دانیشتووە و هەندێک لە چالاکوانان بە توندی هێرشیان کردە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەوە تۆمەتباریان کرد کە مامۆستاکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناچار بووە ئەم کارە بکات.

فەیسەڵ محەمەد لە ساڵی 1955 لە هەولێر لەدایکبووە و لەساڵانی 1970دا ڕۆڵی لە بووژاندنەوەی شانۆگەریی کوردیدا ھەبووە، ھەروەھا ئەکتەری فیلمی (کۆنە دەرگا) بووە، دەشڵێت: “پێشتر یاریدەدەری پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی ھەولێر بووم، ھەروەھا ئێستاش مامۆستای قوتابخانەی دواناوەندیی (ئین مستەوفی)ی ئێوارانم لە شاری ھەولێر”.

Back to top button