شێخ جه‌عفه‌ر پیلانێكی تری یه‌كێتی بۆ هێنانی حشدی شه‌عبی ئاشكرا ده‌كات
به‌رپرسی لقی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكدا نهێنی هێنانی حشدی شه‌عبی ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت، به‌ناوی هاوكاریی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی یه‌كێتی هه‌وڵده‌دات حشدی شه‌عبی بهێنێت، بۆ ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی”.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا به‌رپرسی لقی پارتی شارۆچكه‌ی خانه‌قین، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ڕۆژی 16/11/2017، بەناوی هاوکارییەوە، یەکێتی 20 ئۆتۆمبێلی حەشدی شەعبی بە خانەقینەوە بۆ کەلار و لەوێشەوە بۆ دەربەندیخان بردووە، ڕوونیشی کردەوە کە ئەو هێزەی حەشدی شەعبی چوونەتە ناوچەی “بەمۆ” و گەڕاون. گوتیشی: ”هەر شوێنێک یەکێتی لێ بێت، حەشدی شەعبی بەبێ شەرم هاتوچۆی تێدا دەکات”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه قایمقامی كه‌لار شەھاب حاجی ئەحمەد ده‌لێـ”ئاگاداری ھاتنی ھێزەکەی حەشدی شەعبی نەبووین تاوەکو ھاتنە سنووری شاری کەلارەوە و لەکاتی ھاتنیاندا لەلایەن ئاسایشەوە ئاگادارکرامەوە”. دووپاتیشی کردەوە کە بەشداری لە هیچ کۆبوونەوەیەکدا نەکردووە، بۆ تێپەڕبوونی هێزەکە بە کەلاردا، ئەوەشی ئاشکرا کرد: ئەو ھێزەی حەشدی شەعبی، جگە لە بڕێک ھاوکاری، ژمارەیەک چەکداریشیان لەگەڵدا بووە و شیرکۆ میروەیس، بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان لەگەڵدا بووە”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه بۆ هاوكاریه‌كانی لێقه‌وماوانی ده‌ربه‌ندیخان گروپێكی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی به‌هێزێكی زۆری چه‌كی سووك و قورس هاتنه ئه‌و ناوچه‌یه، وا پێشانیاندا كه بۆ هاوكاری هاتوونه، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه بوو بۆچی ئه‌و هه‌موو هێزه بۆ هاوكاری هێنراوه، پێشتر چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه گروپی كه‌ركووك فرۆشی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه له‌لایان بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، رێگا به حشدی شه‌عبی دراوه كه جوڵه بكات بۆ ئه‌و ناوچانه”.