دوێنێ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چی روویدا .. ته‌واوی نهێنیه‌كان ئاشكرا ده‌بێت
لێره كه‌س خاك نافرۆشێت و له‌پێناوی ده‌مرین، دروشمی سه‌ره‌كی خرۆشانی رێوره‌سمی پێشوازیكردن بوو له به‌خاكسپاردنی (ئه‌بو به‌كر مه‌عروفی) كۆمه‌كبه‌خش و نیشتیمان په‌روه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له كاتی به‌هاناوه چوونی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی پارێزگای كرماشان، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕا و گیانی له ده‌ستدا،، هاووڵاتیانی كوردی شاری بۆكان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، لافیته‌یه‌كیان به‌رزكردووه‌ته‌ووه‌و وه‌ك گوزارشتكردن بۆ هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و خه‌می به ته‌نگه‌وه‌هاتنی كوردانی پارێزگای كرماشان و ئاراسته‌كردنی ره‌خنه‌ی توند بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی بازرگانی به خاكی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن نوسیوویانه “لێره كه‌س نیشتمان نافرۆشێت، له پێناویدا ده‌مرێت”.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆ و وێنه‌كاندا كه سه‌رتاسه‌ری تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی ته‌نیوه، بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی بۆكان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كاتی پێشوازی و به‌خاكسپاردنی ته‌رمی “ئه‌بو به‌كر مه‌عروفی” له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا و له ده‌ست هاووڵاتیان شاری بۆكان ئه‌و لافیته‌یه ده‌بینرێت و له خواره‌وه‌ی لافیته‌كه ناوی شاری بۆكانی له‌سه‌ره‌و وه‌ك ده‌ربڕینێكه بۆ هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌رییان و نموونه‌شیان ئه‌بو به‌كر مه‌عروفی یه كه هه‌ستی هاونیشتیمانێتی و مرۆڤدۆستی خۆی وه‌ك كوردێك وایكرد به هانای هاووڵاتی و هاونیشتمانییه‌كانییه‌وه بچێت و له‌و رێگه‌یه‌شدا گیانی سپارد.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌ڵگرتنی ئه‌و درووشمه وه‌ك ناڕه‌زایی خه‌ڵكی بۆكان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رامبه‌ر خاكفرۆشی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی لایه‌نێكی سیاسی باشووری كوردستان ناوده‌به‌ن، چونكه پێش مانگێك له باشووری كوردستان، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منی و سه‌ربازییانه‌ی لایه‌نێكی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی رێككه‌وتنێكی گوماناوی و ژێربه‌ژێر، به سه‌رپه‌رشتی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئیران، شاری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكه‌یان راده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق كرد.
به‌هۆی زه‌ره‌ره گیانی و ماڵییه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی 12ـی نۆڤه‌مبه‌ره‌وه كه پارێزگای كرماشان و ناوچه سنوورییه‌كانی باشووری كوردستانی گرته‌وه، هاووڵاتیانی كوردی پارێزگا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بۆ به‌هاناچوه‌چوونی لێقه‌وماوانی ناوچه‌كه، ده‌ستیان به كه‌مپه‌ین و هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه و گه‌یاندنی كۆمه‌كه‌كان كرد و به‌شێكیشیان وه‌ك تیمی فریاگوزاری و ده‌رهێنانی ته‌رم و برینداره‌كان گه‌یشتبوونه رۆژئاوای پارێزگای كرماشان.
له هه‌مانكاتدا ره‌خنه‌ی زۆریان ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، كه وه‌ك پێویست به هانای لێقه‌وماوانه‌وه نه‌هاتووه‌و ئه‌وانه‌یشی رزگاریان بووه، به‌هۆی وێرانبوونی خانوو و ماڵه‌كانیان، له ره‌وشێی ناله‌باردا ده‌ژین.