ئایا عه‌لاوی مه‌ترسی دارمانی عێراق له‌رووی ئابووری ئاشكرا ده‌كات
جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق ئه‌یاد عه‌لاوی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا دارمانی عێراق له‌رووی ئابوور و قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت، وێرانی ئه‌و سه‌روه‌ته زه‌به‌لاحه‌ی كه عێراق هه‌یه‌تی كه‌چی عێراق له‌رووی ئابووریه‌وه، نزیك بۆته‌وه له دارمانێكی گه‌وره‌ی ئابوور و له‌ئێستادا عێراق قه‌رزه‌كانی گه‌یشتۆته 133 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی ئه‌وه‌ش به مه‌ترسی زۆر گه‌وره پێناسه ده‌كات”.
هه‌روه‌ها ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌شلێـ”ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو به‌بێ ساخته‌كاری ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا گۆڕانێكی زۆر گه‌وره لێی به‌دی ده‌كرێت و گوتیشی، هه‌موو ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له هه‌ڵبژاردنی عێراق ره‌د ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌شلێـ” عێراق ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سیاده‌یه، نابێت ده‌وڵه‌تان ده‌ست بخه‌نه ناو عێراق”.
سه‌باره‌ت به خواسته‌كانی خه‌ڵكی عێراق جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” عێراقیه‌كان ده‌وڵه‌تێكی نیشتیمانی خاوه‌ن سه‌روه‌ری یاساییان ده‌وێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێك كه بهئیدارهیهكی تایفی مه‌زهه‌بی به‌ڕێوه ببرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێكه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا ناسه‌قامگیره و دۆخی ئێستای سووریا مایه‌ی نیگه‌رانیه. گوتیشی، ئێستا ترسی رووسیا پارچه‌بوونی سووریایه.