شه‌شۆ: حشدی شه‌عبی له شنگال ده‌كشێته‌وه
حه‌یده‌ر شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئیزدیخان له شنگال به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه، حشدی شه‌عبی ئێستا هێزه‌كانی خۆی له بنكه‌كانی ناو شاری شنگال چۆڵده‌كات و ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه، ئه‌و باره‌گایانه‌ی كه حشدی ده‌ستی به‌سه‌ر داگرتووه ئێستا چۆڵكراون”.
فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدیخان لە شنگال هه‌روه‌ها ده‌شلێـ ‘حەشد کە هاتبوو بۆ شنگال بە ناشەرعی دەستی بەسەر بارەگاکانی پێشمەرگە و فەرمانگە حکومییەکاندا گرتبوو، بەتایبەت بارەگای فەرماندەیی پێشمەرگە، بەڵام لە دۆێنێوە هەموویان چۆڵ کردوون و چوونەتە باشووری شنگال و بڕیارە تا سەری ئەم مانگە تەواوی شنگال بەجێ بهێڵن.”
حه‌یده‌ر شه‌شۆ كه له‌ئێستادا هێزه‌كه‌ی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ركراوه، ده‌شلێـ”‘بە هیچ شێوەیەک کرداری حەشدی شەعبی لە شنگال جێگای قبووڵ نییە و قبووڵیش ناکرێت، چونکە ئەوان بە شێوەیەکی ناشەرعیانە هێرشیان کردە سەر ناوچە کوردستانییەکان و پێشێلکارییان لەو ناوچانەدا کرد.”