چه‌ند نهێنیه‌ك له‌سه‌ر په‌ره‌له‌مانی عێراق ئاشكرا ده‌بێت بزانه‌ چ بازرگانیه‌ك له‌په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌ بانگه‌شی بۆ ده‌كرێت درۆیه‌كی گه‌وره‌یه‌، ده‌لێت له‌ناو كورد و سوونه‌ و شیعه‌ دا بازرگانیه‌كی وا بوونی هه‌یه‌، كه‌ له‌ خه‌یاڵی كه‌سدا نیه‌، ده‌لێـ” پێشتر وه‌زیری به‌رگری عێراق له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد، كه‌ پێش ئه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، داوای ته‌نده‌رێكی دوو ملیۆن دۆلاری لێكراوه‌ بۆ حه‌نان فه‌تلاوی به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده‌ نه‌بووه‌ ئه‌و ته‌نده‌ره‌ و ئه‌و پاره‌یه‌ بداته‌ به‌ حه‌نان فه‌تلاوی لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و متمانه‌ی لێوه‌ر ده‌گریته‌وه‌، ئه‌م قسه‌ له‌سه‌ر زاری وه‌زیری به‌رگری پێشووی عێراق كه‌ سوونه‌ بوو، ئاشكرا بوو”.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ده‌لێت بازرگانی ناو په‌رله‌مانی عێراق شتی سه‌رسورهێنه‌ری تێدایه‌، ده‌لێت، به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتارانی عێراق به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی یاسا و له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌ كوردی وه‌ك، شوان داودی و ئاڵا تاڵه‌بانی و سروه‌ عه‌بدولواحید و هۆشیار عه‌بدولڵا و رێبوار ته‌ها و چه‌ند ئه‌ندامێكی تر له‌ كۆمه‌ڵ و گۆڕان و هه‌رووه‌ها به‌شێكی زۆریش له‌ په‌رله‌مانتارانی سوونه‌ مه‌زهه‌ب له‌و بازرگانیانه‌ تێوه‌گڵاون” وه‌ به‌شدارن له‌و بازرگانیانه‌ی كه‌ له‌ژێر ناوی په‌رله‌ماندا ده‌كرێت، له‌چۆنیه‌تی بازرگانیه‌كه‌ش سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌لێت بازرگانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مایی ته‌ندره‌و هه‌ره‌شه‌ كردنه‌ بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی عێراق و ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بێت پێیه‌وه‌”.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتی، بازرگانیه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ گروپێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ داوا له‌ وه‌زیرێك له‌ حكومه‌تی عه‌بادی ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و ته‌نده‌رانه‌ بدات به‌ فڵان كه‌س كه‌ رێكه‌وتوون له‌گه‌ڵی و پاره‌یان وه‌رگرتووه‌، بۆنموونه‌ كه‌سێكی بازرگانی له‌گه‌ڵ گروپێك له‌ په‌رله‌مانتارانی عێراق داوای ته‌نده‌رێك ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا بۆ نموونه‌ 15 ملیۆن دۆلار ده‌دات به‌ په‌رله‌مانتاره‌كان و په‌رله‌مانتاره‌كانیش داوا له‌ وه‌زیره‌كه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ته‌نده‌ره‌كه‌ بدات به‌ فڵان كه‌س ئه‌گه‌ر نه‌یدات، ئه‌وه‌ دۆسیه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئاماده‌ ده‌كه‌ن و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن به‌م شێوه‌یه‌ وه‌زیر ناچار ده‌بێت ته‌نده‌ره‌كه‌ بدات به‌ فڵان بازرگان كه‌ پێشتر بۆنموونه‌ 15 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته‌ ئه‌و گروپه‌ په‌رله‌مانتاره‌”.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شلێـ” كاری بازرگانیه‌كه‌ له‌ژێر ناوی په‌رله‌مانی عێراق به‌م شێوه‌یه‌، هه‌ر ته‌نده‌رێك له‌وه‌زاره‌تێكی حكومه‌ت له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك ده‌ربچێت، پێشتر له‌لایان په‌رله‌مانتاران بۆ بازرگانێك یه‌كڵا بۆته‌وه‌ و وه‌زیر وه‌زاره‌ته‌كه‌ ناتوانێت پێشی بگرێت، چونكه‌ پێشتر رێكه‌وتنی كردووه‌ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌كان، ده‌لێت ته‌نده‌ری ده‌مامكی ته‌ندروستی له‌لایان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی درا به‌ بازرگانان كه‌ بۆ عێراق بهێنن، ده‌لێت بازرگانێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار كه‌ پێكهاتبوون له‌( حه‌نان فه‌تلاوی و ئاڵا تاڵه‌بانی و هۆشیار عه‌بدولڵا و عالیه‌ نوسێف و سروه‌ عبدولواحید و شوان داودی و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی تری سوونه‌ و كورد) ته‌نده‌ره‌كه‌یان به‌هاوبه‌شی بۆ بازرگانێكی عێراق یه‌كڵا كرده‌وه‌، ده‌لێت له‌به‌رامبه‌ردا پاره‌یه‌كی زۆر له‌لایان بازرگانه‌كه‌وه‌ دراوه‌ته‌ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌، له‌وێشه‌وه‌، وه‌زیری ته‌ندروستیان مه‌جبوور كردووه‌ گه‌ر ئه‌و ته‌نده‌ره‌ نه‌دات به‌و بازرگانه‌ ئه‌وه‌ دۆسیه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وه‌زیری لای ده‌به‌ن، بۆیه‌ بازرگانه‌كه‌ ئه‌و ده‌مامكه‌ ته‌ندروستیانه‌ی به‌ 250 دینار هێناوه‌ به‌ڵام له‌سه‌ر حكومه‌ت به‌ 5 دۆلار حیسابی كردووه‌، به‌مه‌ش قازانجه‌كه‌ دابه‌شی سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كان و خۆی بووه‌، ده‌لێت هه‌ر بازرگانێك له‌گه‌ڵ گروپێكی په‌رله‌مانتار په‌یوه‌ندی هه‌یه‌، هه‌ر گروپێكی په‌رله‌مانتاریش له‌گه‌ڵ یه‌كتر په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانی عێراق رووده‌دات، هیچ په‌یوه‌ندی به‌گه‌نده‌ڵی و شتی وا نیه‌ به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌ سه‌قه‌فاتی بازرگانیه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی و به‌رگری یه‌كێكه‌ له‌ پڕ بازرگانی ترین وه‌زاره‌ت چونكه‌ ئه‌مانه‌ پاره‌ی زۆری تێدایه‌ و له‌ ته‌نده‌ره‌كاندا خه‌یاڵی گه‌نده‌ڵی و بازرگانی پێوه‌ ده‌كرێت”.

Back to top button