حشدی شه‌عبی یه‌كێتی خستۆته پێش خۆی و ده‌یه‌وێت شه‌رعیه‌تی ئیداری بهداگیركاریهكان بدات
پاش داگیركردنی كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ی هیچ گۆڕانكاریه‌كی ئیداره‌ی نیه و پێی وایه ئه‌و ناوچانه هه‌مووی داگیركراوه له‌لایان حشدی شه‌عبیه‌وه و ئاماده نیه شه‌رعیه‌ت بدات به‌و داگیركاریه، یه‌كێتیش كه له‌لایان حشدی شه‌عبی چه‌ككراوه، ده‌یه‌وێت ئیداره‌ی ناوچه‌كان پێك بهێنێت، له هه‌وڵی ئه‌وه دایه، ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای مه‌خموور پێكبهێنێت شه‌رعیه‌ت بدات به‌داگیركاری حشدی شه‌عبی، له‌كاتێكدا یه‌كێتی خۆی له‌لایان حشدی شه‌عبی چه‌ككراوه، وه‌ك فه‌رمانبه‌رێكی گوێرایه‌ڵ ده‌یه‌وێت شه‌رعیه‌ت بۆ داگیركاری پێكبهێنێت كه پێشتریش سه‌دام حوسین هه‌وڵی له‌و شێوه‌یه‌ی به‌ناوی حزبی كورد كه خۆی دروستی ده‌كرد، ده‌یدا”.
له‌و باره‌یه‌وه ڕەشاد گەڵالی، بەرپرسی کۆمیتەی مەخمووری یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگه‌یاندووه، ئەمە چواردە ساڵە قەزای مەخموور ئەنجوومەنی نییە و پارتی ھەموو دەستەڵاتیکی ھەیە لەو سنوورە، لەبەر ئەوەش، ئێمە وەک یەکیتی بە مافێکی دەستووریی دەزانین مەخمووریش ھاوشێوەی قەزاکانی دیکەی عێراق ئەنجوومەنی ھەبێت، ئەگەر سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە پشکی پارتی کێشەمان بۆ دروست نەکات، ئەوە ئەنجومەنی قەزای مەخموور ڕادەگەیەنین”.
له‌به‌رامبه‌ردا خەلیل پالانی كه بەرپرسی ھەرێمی قەرەچۆغی یەکێتیی نەتەوەییی دیموکراتی کوردستانه بە هه‌مان ماڵپه‌ری راگه‌یاندووه’یەکێتی ڕەزامەندی بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی قەزای مەخموور لە بەغدا وەرگرتووە و داوایان لێ کردووین وەک یەکێتیی نەتەوەیی بەشدار بین لە پێک‌ھێنانی ئەنجوومەنی قەزای مەخمووردا، بەڵام ئێمە وەکی یەکێتیی نەتەوەیی بەشداری لە ھیچ ئەنجوومەنێک ناکەین بە ھەوڵی تاکلایەنە پێک بێت و کۆدەنگیی لایەنە کوردستانییەکانی مەخمووری لەسەر نەبێت، چونکە ئێمە ھێشتا بارەگای حزبمان داگیر کرداوە لە لایەن ھێزە عێراقیەکانەوە و ئامادەش نین ڕادەستمانی بکەنەوە، لەبەر ئەوە ڕەتی دەکەینەوە بەشداری لە ئەنجومەنی قەزای مەخمووردا بکەین، تا ئاساییکردنەوەی ڕەوشی مەخموور.”
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه کرمانج عەبدوڵڵا بەرپرسی لقی ٢٣ی مەخمووری پارتی ده‌شلێـ”ئێمە کار لەسەر ئەوە دەکەین شەرعیەت بەو داگیرکارییەی حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکان نەدرێت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، چونکە وەک پارتی پێمان وایە ناوچەکە داگیر کراوە و ناشبێت وەک کورد ببینە بەشێک لەو پیلانە و شەرعیەتی پێ بدەین، جه‌خت ده‌كاته‌وه، ”پارتی ناگەڕێتەوە شوێنێک کە داگیر کرابێت و بەشداری لە ھیچ ڕێککەوتن و پێک‌ھێنانی ئەنجوومەنێکدا ناکەین لەم قۆناغەدا، تا ئەوکاتەی لە ڕووی سیاسییەوە کێشەی ئەو ناوچانە بە ھەر شێوەیەک بێت چارە دەکرێت.”
له‌و باره‌یه‌وه خالید تاھیر ئەندامی کۆمیتەی محەلیی ھەولێری حزبی شیوعیی کوردستان له‌باره‌ی بۆچوونی حزبی شوعی بۆ ئهنجوومهنهكهی قه‌زای مخموور ده‌شلێـ”حزبی شیوعی ھەموو کاتێک لەگەڵ کۆدەنگیی ھێز و لایەنە کوردستانییەکاندایە و بەبێ بەشداریی ھەموو لایەنەکان ئێمە بەشداری لە پێک‌ھێنانی ئەنجومەنی قەزای مەخمووردا ناکەین و ھەر لە سەرەتاوە حزبی شیوعی ھەموو ھەوڵێکی تاکلایەنەی ڕەت کردووەتەوە، وەڵامی ئێمە بۆ یەکێتی ئەوە بووە بەشداری لە ئەنجوومەنەکەدا ناکەین تا ڕەوشی مەخموور یەکلا نەکرێتەوە.”