دیسان به‌درۆخرانه‌وه، ماڵپه‌ره‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی درۆشی شه‌رمه‌زار كردووه

ماڵپه‌ری لاهور جه‌نگی كه ناوی ( میلله‌ت پرێسه) هه‌واڵێكی له زاری حشدی شه‌عبی بڵاو كردۆته‌وه، گوایه له ماڵه‌كه‌ی كه‌ماڵ كه‌ركووكی نامه‌یه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه كه ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كراوه، به‌ڵام كه‌ماڵ كه‌ركووكی به پێكه‌نیه‌وه، ده‌لێت ئاخر خیانه‌ت و خاكفرۆشتنی كه‌ركووك به‌م شێوه‌یه په‌رده پۆش بكرێت كاری خیانه‌ت ئێستا به‌ركه‌س نه‌ده‌كه‌وت”.
له لێدوانێكی تایبه‌تی دا كه‌ماڵ كه‌ركووكی به‌رپرسی محوه‌ری رۆژئاوایی كه‌ركووك رایده‌گه‌ێنێت” به‌و درۆيانه ده‌يانه‌وێت رووى ره‌شى خۆيان سپى بكه‌نه‌وه، هه‌وره‌ها ده‌شلێـ” ئه‌و نووسينه گوايه نامه‌يه‌كه، درووستكراوه و هيچ بنه‌مايه‌كى نييه هه‌ڵبه‌ستراوه.
ماڵپه‌ری لاهور جه‌نگی بڵاو كردۆته‌وه گوایه نامه‌كه له ماڵى كه‌مال كه‌ركووكى دۆزراوه‌ته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ى وێنه‌يه‌كى نامه‌كه بڵاوبكاته‌وه، كه‌مال كه‌ركووكیش له‌و باره‌یه‌وه ده‌شلێـ” ئێمه هه‌ڵوێستمان له رابردوو و ئێستادا ئه‌وه‌يه كه په‌لكێشكردنى جه‌يش و حه‌شد و راده‌ستكردنى كه‌ركووك له 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا به خيانه‌تێكى گه‌وره ده‌زانين.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌وانه‌ى خه‌ريكى ئه‌و پڕوپاگه‌نده و بابه‌ته هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ن، ده‌يانه‌وێت به‌و درۆيانه خيانه‌ت و رووى ره‌شى خۆيان سپى بكه‌نه‌وه.
كه‌مال كه‌ركووكى ره‌تيشيكرده‌وه، ماڵى خۆى له كه‌ركووك بێت و گوتى: له ده‌ستپێكى شه‌ڕى داعشه‌وه به‌رده‌وام له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه و به‌رگريدا بوومه.