گروپەكەی شاسوار عەبدولواحید هەڵوەشایەوە, چەند كەسێك جیابوونەوە

دوای ئەوەی خاوەنی كۆمپانیای نالیا لە سەرووبەندی كرانەوەی دەرگای خۆتۆماركردنی لیست و قەوارەكان لە لایەن كۆمسیۆنی باڵاو راپرسی هەرێم كرایەوە, بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بە ناوی نەوەی نوێ خۆی تۆماركرد, ئێستا ژمارەیەك لە نووسەر و چالاكوانانی بەشدار لە گرووپەكە دەكشێنەوە.

سەرچاوەیەك لەنێو گرووپەكەی شاسوار عەبدولواحید ئەوەی ئاشكرا كردووە، هەریەك لە عەزیز رەئوف، نووسەر، فارووق رەفیق، نووسەر، فەرھاد سەنگاوی، پەرلەمانتار و چوار ئەندامی دیكە، لەو گرووپە سیاسییە كشاونەتەوە كە شاسوار عەبدولواحید بانگەشەی بۆ دەكات.
پێشوتریش یەكێك لە ئەندامانی گرووپەكە بەمالپەڕی (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو: ”كە لە گرووپەكە جیا بووینەتەوە و هەر كەسێكمان سەرقاڵی كاری خۆیەتی”
ئەگەرچی ئێستا بە هۆی هەڵوەشانەوەی هەلبژاردنەكان ناوی لیست و قەوارەكان هەڵوەشایەوە, بەڵام تاوەكوو ئێستاش بە هەمان ناو و لۆگۆ دیدار و چالاكی ئەنجام دەدات.

Back to top button