فوئاد مەعسوم سكالایی یاسای لەسەر پەرلەمانتارێكی یەكێتی تۆماردەكات

دوای ئەوەی شوانداودی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند كە سەرۆك كۆمار رێگرە لە هاتنی دوو لیوای سەر بە لیواكانی سەرۆك كۆمار بۆ ناوچەكانی دووزخوركات و كەركووك ئەمڕۆ شەممە، لە روونكردنەوەیەكدا نووسینگەی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق، وەڵامی شوان داودی، پەرلەمانتاری یەكێتی دایەوە، كە رایگەیاند بوو سەرۆك كۆماری عێراق، رێگرە لە ناردنی دوو فەوجی سەرۆكایەتی كۆمار بۆ كەركووك و خورماتوو.

ئەمڕۆ شەممە 18/11/2017، نووسینگەی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق، لە روونكردنەوەكەدا كە وێنەیەكی دەست (خواكوڕك) كەوتووە، تێدا ھاتووە: “سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی كۆمار ھەموو ئەو قسەو بوختانانەی پەرلەمانتار شوان داودی، رەت دەكاتەوە كە باس لەوە دەكات جەنابی سەرۆك كۆمار، رەتی كردبێتەوە دوو فەوجی لیواكانی سەرۆكایەتیی كۆمار بنێردرێن بۆ كەركوك و خورماتوو”.
لە روونكردەوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: “رەتكردنەوەی ناردنی ئەو ھێزانە لەلایەن د. حەیدەر عەبادی، سەرۆكی حكوومەتی عیراقەوە بووە، ئەویش بەھۆی رازی نەبوونی پێكھاتەی توركمان”.

لە بەشێكی روونكردنەوەكە، ئاماژە بەوەش دراوە: “ئەو قسە بێبنەمایانە ھیچیان پەیوەندی بە جەنابی د.فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆمارەوە نییە و بەردەوام بەڕێزیان لەسەر ھێڵە لەگەڵ بەرپرسانی شاری كەركووك بۆ تێپەڕاندنی دۆخەكە و بۆ ئامادەكاری ناردنی ھێزەكان، تەنانەت جەنابی سەرۆك كۆمار كۆبونەوەی لەگەڵ فەرماندەی ھێزەكان كردبوو بۆ ئامۆژگاری كردنیان لەسەر ھەستیاری بارودۆخەكە، لەگەڵ ئەوەش جوڵاندنی ھەر ھێزێكیش پەیوەستە بە فەرماندەی گشتیی ھێزە چەكدارەكانی عێراقەوە”.

سەرچاوەكەی سەرۆكایەتیی كۆمار، جەختیشی لەوە كردووەتەوە: ” سەرۆكایەتیی كۆمار لەبەرامبەر ئەو چەواشەكارییانە داوای یاسایی لەسەر ئەو كەسانە تۆمار دەكات كە بە مەرام ئەم پروپاگەندە و قسەڵۆكانە دروست دەكەن”.

Back to top button