فەرماندەیەكی نزیك لە قاسم سولەیمانی كوژرا

 

دوای بەڕێوە چوونی شەڕێكی سەخت لە نێوان, گرووپە ملیشیاكان و داعش لە ناوچەی ئەلبوكەماڵ ئەمڕۆ شەممە 18/11/2017 میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووەتەوە كە “فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران بە پلەی “لیوا” لە شاری ئەلبوكەمالی سووریا كوژراوە”.

میدیاكانی ئێران دەڵێن: “خەیروڵڵا سەمەدی، كە كەسێكی نزیكی قاسم سولەیمانی، فەرمانداری فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بووەو سەر بە فیرقەی 36ـی لایەنگرانی مەهدی بووە لە پارێزگای زنجانی باكووری ئێران، پاش ئەوەی بەهۆی گوللـە هاوەنەوە لە میحوەری ئەلبوكەمالی سنووری سووریا و عێراق لە شەڕی داعشدا بریندار بووە، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەستداوە”.

سەمەدی لە شەڕی 8 ساڵەی عێراق و ئێران، لە ساڵی 1980 تا 1988 بەشداریی شەڕەكانی كردووەو ئەوكاتیش بریندار ببوو.

Back to top button