حەشدی شەعبی لە دوبز چوار ھاووڵاتیی كوردیان ڕفاند
دوای ئەوەی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی چەند ناوچەیەكی كوردستانیان داگیركرد, رۆژانە لە دژی كود چالاكی دەكەن, فەرماندەی ھێزەكانی پارتی ئازادیی كوردستان لە سنووری پردێ ڕایدەگەیەنێت، حەشدی شەعبی لە شارۆچكەی دوبز چوار ھاووڵاتیی كوردیان ڕفاندووە و، لە دوبز و پردێش دەستیان بە تاڵانكردنی ماڵی كوردەكان كردووە.
(حوسێن یەزدانپەنا)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ”حەشدی شەعبی جموجووڵی بەردەوامی لە سنووری دوبز و پردێ هەیە و ئەگەر توانایان ھەبێت ھێرشیش دەكەن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە لەوپەڕی ئامادەباشیدایە و بە ھیچ جۆرێك ڕێگە نادەن یەك بست پێشڕەوی بكەن.”
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ڕوونیشی كردەوە: ”حەشدی شەعبی لە شارۆچكەی دوبز چوار ھاووڵاتیی كوردیان ڕفاندووە و بەردەوامیش لەو سنوورە ماڵی كوردەكان تاڵان دەكەن، ئەمە جگە لەوەی لە شارۆچكەی پردێش ماڵە كوردەكان لە لایەن حەشدی شەعبییەوە تاڵان دەكرێن.”