وەسیتنامەكەی ڕەفسنجانی بۆ بڵاونەكرایەوە
ڕاوێژكارێكی ڕەفسنجانی لەسەر وەسێتنامەكەی هاشمی ڕەفسنجانی سەرۆكی پێشوتری ئێران و یەكێك لە سیاسیە دیاروكاریگەرەكانی ئێران دەدوێت و هۆكاری دەست بەسەرداگرتنی ڕوون دەكاتەوە.
غوڵام ڕەجائی ڕاوێژكاری ڕەفسنجانی دەڵێت هەموو كات ڕەفسنجانی ئاماژەی بە بوونی زانیاری هەستیارو گرنگ دەكرد و پێی وابوو كە تا سێ دەیەی تر ناتوانێ ئەو زانیاریانە بڵاو بكاتەوە كە لەسەر خامنەیی و حاشیەكانی بوون.
ڕاوێژكارەكە دەڵێت ڕەفسنجانی زانیاریەكانی دەنوسیەوەو یاداشتی دەكردن و بەنهێنی هەڵیدەگرتن بۆ كاتی گونجاو كە تایبەت بوون بە دوو پرس
یەكەم ـ حاشیەكانی خامنەیی دەترسن لە بڵاوكردنەوەی ئەو زانیاریانە كە ڕۆژێك هەر بڵاوی دەكەمەوە.
دووەم ـ گەر یەك لاپەڕە لەو زانیاریانە لە جێیەك بڵاو ببنەوە ئەوا هەموویان ووردو خاش دەبن.
ئەو وتانەی ڕاوێژكارەكەی ڕەفسنجانی ڕوونی دەكەنەوە كە هۆكاری دەست بەسەراگرتنی وەسێتنامەو هەموو نوسراوەكانی ڕەفسنجانی لە لایەن دەزگا هەواڵگریەكانی ئێرانەوە بۆ ئەو دوو هۆكارە دەگەڕێتەوە،پێشتریش فاتیمەی كچی ڕەفسنجانی ڕایگەیاند كە ئەو وەسێتنامەی لە میدیا ئێرانیەكانی سەربە خامنەیی بڵاوكراوەتەوە دوورە لە ڕاستی و هێزە ئەمنیەكان دوای مردنی باوكی تەواوی پێداویستی و نوسراوەكانیان بردووە.