پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی گشتی 2018ی بۆ ئەنجومەنی وەزیران گەڕاندەوە

دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسایی ساڵی 2018 ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانكرد, ئەمڕۆ ئەجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەنووسراوێك پرۆژەیاسای بودجی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2018 دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

ئەمڕۆ شەممە 18/ 11/ 2017، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2018، بۆ ئەنجومەنی وەزیران گەراندەوە.

 

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، لەسەر پەیوەندییەكی تەلەفونی كە دوێنێ هەینی ئەنجام دراوە، پرۆژەیاساكە دەگڕێندرێتەوە.

 

بەپێی ڕەشنووسی پرۆژەیاساكە، پشكی هەرێمی كوردستان لە 17%ەوە بۆ 12.67 كەم كراوەتەوە، بەو هۆیەشەوە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان هەڕەشەی كشانەوەیان لە پرۆسەی سیاسی كرد.

Back to top button