په‌رله‌مانتارێكی شیعه: عه‌ره‌ب شه‌ریف نین ئه‌گه‌ر بهێڵین ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان بۆ ریفراندۆم دا به‌شدار بن له كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان
بریار وایه ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه پەرلەمانی عێراق کۆببێته‌وه و ئه‌ندامێكی هاوپەیمانیی نیشتمانیی شیعەکان رایدەگەیەنێت، کە رێ بە کوردە سەربەخۆخوازەکان نادەن بەشداریی له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا بكه‌ن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 19/11/2017 په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه، له‌و باره‌شه‌وه (کازم سەیادی) پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی نیشتمانیی شیعەکان به راگه‌یاندنه‌كانی گوتووه” كه به‌هیچ شیوه‌یه‌ك رێگا به‌و په‌رله‌مانتارانه نادرێ كه ده‌نگیان بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه به‌شدارببن له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا، ئه‌وپه‌رله‌مانتاره عه‌ربانه‌ش شه‌ریف نین كه رێگا بده‌ن به‌به‌شداریكردنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی كه داوای سه‌ره‌بخۆییان ده‌كرد.
له میانه‌ی قسه‌كانیدا “سەیادی” باسی له‌وه‌شكردووه” تا دادگای ئیتیحادی بڕیاریان له‌سه‌ر نه‌دات ئه‌وان بۆیان نیه به‌شدار بن له كۆبونه‌وه‌كان، ئێمه‌ش داوایی سزدادانی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌كه‌ین كه پشكدار بوون و ده‌نگیان داوه له ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.”
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” بەهۆی بەشداریکردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، فراکسیۆنە عێراقییەکان هەوڵ دەدەن لـێپرسینەوە لەگەڵ 15 پەرلەمانتاری کورد بکەن و لە پەرلەمان دووریان بخەنەوە.