فواد مه‌عسوم سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌كات
بریارە ئەمڕۆ دووشەممە 2017/11/19 سەرۆك كۆماری عێراق لەسەربانگهێشتی ئەمیری كوێت بەسەردانیك بگاتە ئه‌و ووڵاته و لەگەڵ گەورە بەرپرساندا كۆببێتەوە.
به‌پێی زانیارییه میدیاییه‌كان ئەمڕۆ دووشەممە 19/11/2017 لەسەر بانگهێشتی فەرمی “شێخ صباح أحمدالجابر الصباح” ئەمیری كوێت سه‌رۆك كۆماری عێراق سەردانی وڵاتی كوێت دەكات.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان.” لە كۆبونەوەكەدا هەردوو سەرۆك ووڵات لەبارەی چەند تەوەرەیەكەوە گفت‌و گۆدەكەن و لەگرنگترینیان پەیوەندیەكانی عێراق و كوێت تاوتوێ دەكەن و هەروەها باس لە سنورەكان و بارودۆخی هەرێمایەتی و نێو دەولەتی گفتوگۆیان لێوە دەكرێت.
لەدوای دەستبەكاربونی (فواد مەعسوم) لەمانگی تەمموزی 2014ەوە وەكو سەرۆك كۆماری عێراق ئەمە بۆ یەكەمجارە سەردانی وڵاتی كوێت بكات.