راوێژكارێكی سه‌رۆكی حكومه‌ت نهێنی دانه‌نانی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر وه‌كو پارێزگاری سلێمانی ئاشكرا ده‌كات
له‌باره‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی “د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر) وه‌كو پارێزگاری سلێمانی، له ئێستادا، راوێژكارێكی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات.” هیچ رێگرییه‌ك نییه بۆ واژۆكردنی فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی پارێزگاری نوێی سلێمانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
(دڵشاد شه‌هاب) راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌وه رایگه‌یاندوه” كه هۆكاری دواكه‌وتوونی ده‌ستبه‌كارنه‌بوونی (هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر) وه‌كو پارێزگاری سلێمانی، ته‌نها چه‌ند هۆكارێكی یاسایی و ئیدارییه و هیچ شتێكی تر له ئارا نیه، بۆ ده‌ستبه‌كارنه‌بوونی ناوبراو له پۆسته‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسیشه” هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر وه‌كو كاندیدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی دیاریكراوه و له ئێستاشدا نوسراوی فه‌رمی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ كراوه و له وه‌زاره‌تی ناوخۆوه و ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌ریم كراوه و چاوه‌ڕوانی واژۆكردنی بڕیاره‌كه‌یه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو پارێزگار ده‌ست بكات به ده‌وامی فه‌رمی خۆی، له پشكی گۆڕان.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت” له ئێستا یه‌كێتی له نێوخۆی خۆیدا رێگری ده‌كات له‌و بڕیاره و پێیان وایه به بوونی (هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر) به پارێزگاری سلێمانی ئه‌وان تووشی كێشه ده‌بن و هیچ ده‌ستڵاتێكی فه‌رمی یه‌كێتی له‌و شاره وه‌كو كه‌سی یه‌كه‌م نامێنێ و بزووتنه‌وه‌ی گۆران ده‌بێت به حاكمی شار، ئه‌مه له كاتێكدا به‌شێك له سه‌رانی یه‌كێتی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌هۆی خیانه‌ته‌كه‌یانه‌وه كه‌ركوكیشیان دۆڕاند، ئێستا پێیان قبوڵ ناكرێ كه سلێمانیش له‌ده‌ستبده‌ن، كه له پێشوو باسیان له‌وه ده‌كرد، كه (هه‌ڤال ئه‌بوبكر) به‌عسیه و ناكرێ ببێته پارێزگاری سلێمانی.