له گه‌رمیان مه‌ترسی هه‌یه و قائیمقامیه‌تی شاری كه‌لار راگه‌یاندراوێكی به‌په‌له‌ی بڵاوكرده‌وه
بەپێی پێشبینیەکانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم،کەش و هەوا ده‌گۆڕێت و باران بارین ڕوو لە گەرمیان دەکات و مەترسی لافاویش هەیە، بۆ ڕێگه‌گرتن له دروستبوونى لافاو، فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانى سنووره‌كه دەستیان بە ئامادەکاری تەواوکردووە.
له‌و باره‌وه له راگه‌یاندراوێكدا (قایمقامییەتی شاری کەلار) ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه”بەپێی پێشبینییەکانی کەشوھەوا، پێشبینی باران و مەترسی درووستبوونی لافاو دەکرێت، بۆیه بۆ رێگەگرتن لە کۆبوونەوەی ئاوی باران و دروستبوونى لافاو، لە سنووری کەلار رێوشوێنی پێویست دەگیرێتە بەر”.
لەڕاگەیەنراوەکەیلا قائیمقامیه‌تی شاری كه‌لاردا (شەھاب حاجی ئەحمەد) قایمقامی کەلار ئه‌وه‌ی باسكردووه” كه ئەمرۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەتەوە و سەردانی ئەو شوێنانەشیان کردووە کە بەلاییانەوە لافاویان دروست دەبێت و دێتە شاری کەلار و ناوچەکانی دەوروبەرییەوە، بۆ رێگەگرتن لە کۆبوونەوەی ئاوی باران و مەترسی دروستبوونی لافاو لە سبەینێوە تیمەکانی شارەوانی و لایەنە پەیوندیدارەکانی دیکە ئەو شوێنانەی دەوروبەری کەلار پاک دەکەنەوە و فراوانی دەکەن، بۆ ئەوەی لە کاتی بارانی بەخۆڕ و ئاوی زۆر، رێگە لە دروستبوونی لافاو بگرن ئەمەش لە پێناو پاراستنی ھاوڵاتیان لە ھەر زیانێک بەھۆی لافاوەوە بکەوێتەوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه” كه بەپێی پێشبینیەکانی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه بارانی بەخوڕ ناوچەی گەرمیان دەگرێتەوە و مەترسی دروستبوونی لافاو لە ئارادایە.