خواردنی كه‌له‌رم و قه‌رنابیت ئافره‌ت ده‌پارێزێت له‌م نه‌خۆشیه
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌مه‌ریکی ئه‌وکه‌ی روون کرده‌وه که خواردنی سه‌وزه ده‌بێته هۆی پارێزگاری کردن له ئافره‌تان دژی نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌کان به‌تایبه‌تی رێگری ده‌کات له توش بوونی ئافره‌تان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک.”
پزیشکه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه” که خواردنی سه‌وزه به‌تایبه‌تی که‌له‌رم و قه‌رنابیت ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی یارمه‌تی ده‌ره بۆ ئافره‌ت بۆ ئه‌وه‌ی دوور بێت له نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌کانی وه‌ک شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک ئه‌مه‌ش به هۆی بوونی چه‌ند ماده‌یه‌کی سودبه‌خش له‌م جۆره سه‌وزانه که رێگری ده‌که‌ن له بلاوبوونه‌وه و گه‌شه‌ی خانه‌کان ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک.
له‌لایه‌کی تر پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه” که سه‌وزه ته‌نها رێگری ناکات له شێرپه‌نجه به‌لکو وه‌ک ماده‌یه‌کی دژه نه‌خۆشی سودی هه‌یه بۆ گشت ئه‌ندامه‌کانی له‌ش.