شووتی ده‌رمانه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه
به‌پێی تازه‌ترین توێژینه‌وه ده‌ركه‌وتوه” كه خواردنی شووتی سه‌ره‌رای سودی زۆری بۆ له‌شی مرۆڤ، له هه‌مانكاتدا هۆكاره بۆ دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن.
پزیشکه‌کان له زانکۆی ” فلۆریدا “ی ئه‌مه‌ریکی ئه‌وه‌یان ده‌رخست که خواردنی شوتی ده‌بێته هۆی سود گه‌یاندن به ته‌ندروستی مرۆڤ ئه‌مه‌ش به هۆی بوونی ترشی arginine و هه‌روه‌ها citrulline که دوو ماده‌ی سودبه‌خشن بۆ خانه‌کانی له‌ش و چالاکی ده‌ماره‌کان باشتر ده‌که‌ن و ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی په‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.”
پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه” که ئه‌م دوو ترشه که ناسراون به ترشی پارێزگاری کاریگه‌ری زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و جگه له‌مه‌ش ده‌وله‌مه‌نده به ماده‌ی ترشی ” نتریک ” ئه‌م ترشه وا له ده‌ماره‌کان ده‌کات که به‌باشی کاره‌کانی خۆیان بکه‌ن و ده‌یان پارێزێت له هه‌وکردن و نه‌خۆشی و په‌ستان.