بارزانی چی گوت و چی ڕوویدا ؟

بهمن کاك عبداللە
بارزانی لەساڵی ۲٠٠۸ ەوە هاوار دەکات و دەڵێت عەقڵیەتی حوکم ڕانی لە بغداد نەگۆڕاوە و کەی بەهێز بنەوە هەمان کارە ساتمان بەسەر دێننەوە کەپێشتر بەسەرمان هاتوە ، هەوڵی دا هێزە سیاسیەکان و خەلکی کوردستان لەو مەترسیە ئاگادار بکاتەوە ، خەلکی کوردستان زۆر بەباشی لەبارزانی تێگەیشتن بەڵام بەداخەوە هیزە سیاسیەکان هەندێکیان بۆ دەستکەوتی و شەخسی و حزبی نەیانهێشت یەکڕیزی دروست بێت و ڕیفراندۆم کەڕێگەی ڕزگاری و سەربەخۆیی بوو ، سەرکەوتوو بوو بەڵام بەتیکدانی یەکڕیزی هیزی کورد و پێشمەرگە ڕیگەیان دا بەدوژمن جاریکی تر خاکمان داگیر بکاتەوە و شکست بەسەربەخۆیی بهێنن .
 
دەسەڵات دارانی ئیستەی عێراق کەشیعەن ، وەك دەسەڵات دارانی پێشوی عێراق کەسونە بوون ، خاکیان داگیرکردوین و دەستیان چوە خوێنمان و جینۆسیدیان کردینەوەو لەوەش زیاتر سوکایەتیان بەئاڵاکەشمان کرد ! کەواتە عەرەب هەر عەرەبە و دوژمنە .
 
ئیتر هیچ ڕێگەیەك و هیچ هۆکارێك نەماوە بۆ پێکەوە ژیان پێکەوە لە یەك ووڵات دا ، بۆیە بەهیوام و بۆ چوونیشم هەروایە ، کە بانگەشەی کورد بۆ دانوستان تەنها کات کوشتنەو چاوەڕێ ی دەرفەتی گۆڕانکارین لە دۆخی سیاسی و سەربازی ناوچەکە .
 
ئیتر لە بچوکترین دەرفەتی داهاتوودا دەبێت کورد بەبێ پرسکردن بەکەس دەوڵەتی خۆی ڕابگەیەنێت و بەجیهانی کەڕ و کوێریش بڵێت ئیتر چارەنووسی ئێمە بەس کوشتن و جینۆسایدی لێ نەنووسراوە .
 
دەبێت منداڵەکانمان لەماڵ و لە قوتابخانەو زانکۆکان ڕابهێنین و پەروەردەیان بکەین لەسەر ئەوەی کە عەرەب و تورک و فارس تائەوکاتە دۆست و برامانن کەبێ دەسەڵات و بێ هێزبن ، کاتێك دەسەڵات و هێزیان هەبوو دڕندەن و خوێنی کورد حەڵاڵ دەکەن ، فێریان کەین تاکو کورد دەوڵەتی سەربەخۆیی نەبێت هەموو کات مەترسی جینۆسایدی لەسەرە .
 
Back to top button