پارتی: شه‌رعیه‌ت ناده‌ین به‌خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و یه‌كێتی پارێزگاری كه‌ركووكی نه‌بینی
جارێكی تر پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر دانانی پارێزگاری كه‌ركووك هاته سه‌رخه‌ت و ده‌لێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین شه‌رعیه‌ت بده‌ین خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و پارێزگارێك كه خۆی به‌شداری له فرۆشتنی كه‌ركووك”.
عه‌دنان كه‌ركووكی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك_ گه‌رمیان پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی دا رایده‌گه‌ێنێت”فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، بەھیچ شێوەیەک بەشداریی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا لە ناو کەرکووک نابێت، چونکە ئێمە کەرکووک بە داگیرکراو دەزانین و شەرعیەت بەو داگیرکارییە نادەین، تەنانەت وەکو حزبیش ئامادەنین لە ھیچ کۆبوونەوەیەک بەشداری بکەین، تەنانەت لە قەرەھەنجیریش بێت، ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەگەر کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، لە ھەر شوێنێکی ھەرێمی کوردستان بکرێت، ئەوا فراکسیۆنی پارتی بەشداری دەکات”.
هه‌روه‌ها كه‌ركووكی ده‌شلێـ” بەرنامەی کۆبوونەوەی ئەم جارەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، دانانی پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکووک نییە، بۆیە بە پێویستی دەزانێت کە ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەک بکەن و تێیدا بڕیار لە سەر دەستنیشانکردنی پارێزگارێکی نوێ بدەن، هه‌روه‌ها گوتیشی” گرووپی 16ی ئۆکتۆبەری ناو یەکێتی، خیانەتیان لە کەرکووک کردووە و ئێمەش شەرعیەت بەو گرووپە نادەین، ڕزگار عەلیش کاندیدی ئەو گرووپەیە و دانانی وەکو پارێزگاری کەرکووک، جێگەی قبوڵ نییە”.