پارتی: جگه‌ له‌ پارێزگاری شه‌رعی تا رزگاركردنه‌وه‌ی كه‌ركووك و هه‌ڵبژاردنێكی تر كه‌س مافی پارێزگاری نیه‌

له‌ ئێستادا باڵی خیانه‌تی یه‌كێتی كه‌ كه‌ركووكی راده‌ستی حشدی شه‌عبی كردووه‌، تاوه‌كو ئێستا دیار نیه‌ له‌به‌رچی له‌به‌رامبه‌ر چی دا ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی كه‌ركووكی راده‌ستی حشدی شه‌عبی كردووه‌، داوا ده‌كات پارتی بگه‌رێته‌وه‌ پارێزگای كه‌ركووك و بۆ دانانی پارێزگایه‌كی نوێی كه‌ركووك، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ئێستادا به‌ئاشكرا به‌و باڵه‌ی یه‌كێتی ده‌لێت، كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وان ئاماده‌ نین ده‌ست بۆ پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركووك ببه‌ن تا هه‌ڵبژاردنی و رزگار كردنی پارێزگاری كه‌ركووك له‌و داگیركاریه‌ی كه‌ ئێستا له‌كه‌ركووك هه‌یه‌”.

له‌و باره‌یه‌وه‌ نووسه‌ر و چاودێری سیاسی نیاز حاجی  له‌باره‌ی داواكاریه‌كانی باڵی خیانه‌تی یه‌كێتی  بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركووك و داواكاریه‌كانیان له‌ پارتی، بابه‌تێكی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ژێر ناوی “گەر حەیا و شەرەفیان هەبێ باسی پارتی ناکەن” نووسیوه‌ ده‌لێـ”کەرکوک بە پارێزگار و دەزگا ئەمنی و ئیدارەکانیەوە هی خۆیان بوو ، حەشدیان بۆ هێنا و فرۆشتیان ، کوردیان تێدا دەرپەڕاند، هه‌روه‌ها ده‌نووسێـ”ئەوانە شەرم و حەیایان تکاوە داواش لە پارتی دەکەن دەنگ بە پاڵێوراوی ئەوان بدات بۆ پاریزگار چونکە بە ئیستیحقاقی خۆیانی دەزانن ، هەروەها پارتی بەوە تاوانبار دەکەن کە رێگرە لە دانانی پارێزگاری نوێ”.

هه‌روه‌ها حاجی ده‌شنووسێـ”ئەوان کەرکوکیان بەحەشد فرۆشت ، پێویستە داوا لەحەشد بکەن بۆ وەرگرتنی پاداشتی فرۆشتنەکەی نەک پارتی کە تێیدا دەریان پەراندووە ! دەڵێن لەبەر کورد دەبێ پارتی بێتە پێش بۆ دەستنیشانکردنی پاریزگار !بۆ ئەوان ئەوەندە پەرۆش و خەمخۆری کورد و کوردستانی بونی کەرکوکن ؟ئەگەر ئەوەندە خەمخۆرن ، لەسەر سفرەیەکی رازاوە کەرکوکیان پێشکەشی بەغدا و حەشد نەدەکرد !بۆ ئەگەر پۆستەکە کورد وەری بگرێتەوە پارێزگار چی پێ دەکرێ ؟مەگەر پۆستی سەرۆک کۆماریش هەر کورد نیە کە دەسەڵاتی سەلکە تورێکی نیە، هه‌روه‌ها ده‌شنووسێـ”رازی بونی پارتی بە دەستنیشانکردنی پارێزگاری نوێ ، شەرعیەت دانە بە خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەر !

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و نزیك له‌ پارتی رایگه‌یاندووه‌، هیچ كه‌س شه‌رعیه‌تی نیه‌ له‌كه‌ركووك پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركووك لاببات، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش چوو یه‌كێتی بلێت پارێزگاری كه‌ركووك ئیستحقاقی یه‌كێتیه‌، ده‌لێت تا ھه‌ڵبژاردنێكی تر و رزگار كردنی كه‌ركووك كه‌س مافی به‌سه‌ر كه‌ركووكه‌وه‌ نیه‌، ئه‌وكات خه‌ڵكی كه‌ركووك دیاری ده‌كه‌ن كێ ئیستحقاقی پارێزگاری هه‌یه‌”.

Back to top button