سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه

بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه 20ی11ی 2017 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام بدات و قسه له‌سه‌ر سێ بڕگه بكرێت.
“سه‌میرهه‌ورامی” سكرتێری رۆژنامه‌وانیی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند”سبه‌ینێ 20ی تشرینی دووه‌می 2017، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه له‌سه‌ر سێ بڕگه بكرێت”.
یه‌كه‌میان: راپۆرتێك له‌لایه‌ن بریكاری وه‌زاره‌تی داراییه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت سه‌باره‌ت به خستنه‌ڕووی ره‌شنووسی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به‌داڕشتنی رێنمایی دارایی پێویست به‌شێوازی خه‌رجكردنی ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه له داهاتی ناوخۆی وه‌زاره‌ته‌كان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه خه‌رج ده‌كرێت.
دووه‌م: خستنه‌ڕووی پێشنیازی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازییه كه تایبه‌ته به‌رێكخستنه‌وه‌ی كرێ و رسومات و سزا داراییه‌كان.
s
بڕگه‌ی سێیه‌میش: تایبه‌ته به ره‌شنووسی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به‌دانانی ره‌سمی به‌كاربردنی ناوخۆیی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی توتن و جگه‌ره، كه له‌لایه‌ن وه‌زیری ته‌ندروستییه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت.