ئه‌مریكاو فه‌ڕه‌نسا پێكه‌وه‌ له‌ دژی حزبوڵاو ئێران كارده‌كه‌ن

ئەمریكاو فەرەنسا ڕێكەوتن لەسەر پێكەوە كاركردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چاڵاكیەكانی ئێران و حزبولڵا كە هۆكارن بۆ تێكدانی دۆخی ناوچەكە.
 
نوسینگەی ڕاگەیاندنی كۆشكی سپی بڵاویكردۆتەوە، (دۆناڵد ترامپ) و (ئیمانوێل ماكرۆن) لە كۆبوونەوەیاندا دۆخی سوریاو لوبنانیان تاوتوێ كردوەو بەپێویستیان زانیوە لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان پێكەوە كار بكەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چاڵاكی و كارەكانی ئێران و حزبولڵای لوبنانی لە ناوچەكەدا.
هاوكات بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كۆبوونەوەی لەناكاوی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی كۆمكاری عەرەبی ئەنجام بدرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشێلكارییەكانی ئێران لە ناوچەكەدا.
بەپێی زانیارییەكان لەكۆبوونەوەكەیاندا كە لەسەر داوای عەرەبستانی سعودییە ئەنجام دەدرێت بڕیارە كۆمەڵەی عەرەبی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕابسپێردرێت بە پێشكەشكردنی سكاڵای ڕاستەوخۆ دژی ئێران.
لە چواری ئەم مانگەدا سەرۆك وەزیرانی لوبنان لە سعودییەوە دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی ڕاگەیاندو ئێران و حزبولڵای تۆمەتباركرد بە تێكدانی دۆخی ناوچەكەو هەوڵدان بۆ تیرۆركردنی.
Back to top button