مه‌لا به‌ختیار : ئه‌گه‌ر دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غداد سودى نه‌بوو بیر له‌به‌ره‌نگارى میللى بكرێته‌وه

له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فیسبووك له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى ( مه‌لا به‌ختیار ) لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له پۆستێكیدا له ژیچر ناونیشانى ( گفتوگۆى كوردستان و به‌غداد به‌ره‌و كوێ ؟) ده‌لێت ” له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌رى شومه‌وه باسى گفتوگۆ گه‌رمه ، هه‌رێم نه‌رم باسى ده‌كاو به‌غداش ڕه‌ق وه‌ڵام ده‌داته‌وه ، باڕاشكاو بین له كابینه‌ى مالیكییه‌وه هه‌رێم دانوستاندنى بێباكانه كردووه “.
له به‌شێكى تر‌ى نوسینه‌كه‌یدا “مه‌لابه‌ختیار ” ده‌شڵێت ” داخوازییه‌كانى كورد په‌راوێزخرابوون له‌وانه ( ماده‌ى 140 سنورى كوردستان و پشكى كورد ….تاد ) ده‌ریشكه‌وت دواى شه‌ڕى داعش جیهان ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ى بازاڕى نه‌وت ناسه‌لمێنن ، گه‌وره‌ترین كێشه‌ى به‌غداش ،نه‌بوونى ڕێساى دیموكراسیییه و نیوه‌ى ده‌ستوریش تایفه‌گه‌رى یه “.
لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسى ینك له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا نوسیویه‌تى ” دانوستاندنى ئێستا ، دۆخى سیاسى و سه‌ربازى لاسه‌نگه ، قۆناغه‌كه پێویستى به ستراتیژى سه‌راپا نوێ هه‌یه ، ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه ، به‌بێ زانینى هه‌ڵه‌كانمان ، ستراتیژه‌كه‌ش بۆ دابینكردنى مافه‌كانمان له عێراقى فیدراڵ دا ، ئه‌گه‌ر دواى دانوستاندن به پێى ده‌ستور سودى نه‌بوو ، ئه‌وكات بیر له به‌ره‌نگارى میللى هه‌مه‌لایه‌ن بكرێته‌وه “.