به‌غدا یه‌كێتی وه‌ك حزبه دروستكراوه كوردیه‌كانی سه‌دام بۆ له‌ناوبردنی كورد به‌كار ده‌هێنێت
پاش خیانه‌ت و فرۆشتنی كه‌ركووك له‌لایان گروپێكی كاڵفانی ناو یه‌كێتی له‌ئێستادا به‌غدا یه‌كێتی وه‌ك دوكانێكی هاوشێوه‌ی حزبه‌كانی سه‌دام به‌ناوی كورد، به‌كار ده‌هێنێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان و شه‌رعیه‌ت دان به‌داگیركاری و بێ به‌ش كردنی كورد له‌هه‌موو پۆسته‌كان”.
باڵێكی یه‌كێتی له‌ئێستادا له‌لایان به‌غداوه به‌كار ده‌هێنرێن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی كورد و شه‌رعیه‌تدا به‌داگیركاری به‌غدا، پاش ئه‌وه‌ی به‌غدا كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی داگیركردووه، ئێستا به‌غدا له‌رێگای یه‌كێتی ده‌یه‌وێت كورد به‌ته‌واوی له‌پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بشكێنێت، پۆسته‌كانی به‌غدا له‌ژێر ناوی یه‌كێتی له‌كورد ده‌ستێنێته‌وه و ئه‌مه‌ش بۆ عێراق روون بۆته‌وه، كه بوونی یه‌كێتی له‌و پۆستانه وه‌ك بوونی هێزێكی دروستكه‌ری خۆیانه له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌وان داده‌بێت، تا ئێستاش یه‌كێتی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆڕه مامه‌ڵه‌كردنه نه‌بووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هه‌روه‌ك ئه‌و دۆخه ئێستای یه‌كێتی له‌كه‌ركووك”.
به‌پێی زانیاریه‌كان دواین هه‌وڵه‌كانی به‌غدا بۆ ده‌رپه‌راندنی كورد له به‌غدا له‌ئێستادا له‌رێگای یه‌كێتی ده‌یه‌وێت پشكی كورد له سوپای عێراقی دا پڕ بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه نه‌بێته خاڵێكی پێشهڵكردنی ده‌ستوور، به‌مه‌ش هه‌م پۆسته‌كان له‌لایان حزبێك ده‌بێت كه له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌وانه و هه‌م ده‌شتوانن به‌دونیا بلێن ئه‌وه پۆستی كورده‌كان له‌لایان كورده‌وه به‌رێوه ده‌چێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاندووه”گرووپەکەی یەکێتی پێشنیازێکیان بە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوە، بۆ ئەوەی شوێنی ئەفسەرانی کوردی نێو هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک بە ئەفسەرانی سەر بە گرووپەکە پڕ بکرێتەوە، بۆیە عەبادی وەڵامی پێشنیازەکەی داوەتەوە و قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراقی بۆ جێبەجێکردنی پێشنیازەکە ڕاسپاردووە، لەم چوارچێوەیەدا ڕێبوار تەها، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق کە سەر بە گرووپی 16ی ئۆکتۆبەری یەکێتییە، کاری لەسەر ئامادەکردنی لیستێکی 50 کەسی بە پلەکانی (نەقیب و ڕائید) کردووە، تاوەکوو لە جێگەی ئەو ئەفسەرە کوردانە دابنرێن کە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون.
ئەو ئەفسەرانەی پەرلەمانتارەکەی یەکێتی پێشنیازی کردووە، دەبێ دەرچووی قۆناغی ئامادەیی کەمتر نەبن و دانیشتووی کەرکووک بن و سەر بە دەزگاکانی (ئاسایش، پێشمەرگە و دژە تیرۆر)ی یەکێتی بن. لیستەکەش ڕادەستی قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراق دەکرێت، لەمبارەیەوە عەمید سەرحەد قادر، بەرێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک،ده‌لێـ”عەبادی وەڵامی گرووپێکی یەکێتی داوەتەوە و فەرمانی بە وەزیری ناوخی عێراق کردووە، گۆڕانکاری دەست پێ‌بکات”، بەڵام ئامادە نەبوو زانیاریی زیاتر لەمبارەیەوە بدات، لە ئەنجامی هێرشی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بە چاوساخیی گرووپە خیانەتکارەکەی نێو یەکێتی، 47 ئەفسەری کوردی دەزگا ئەمنییەکانی کەرکووک، ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون.
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی یەکێتی، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان هاووڵاتیی کوردیان شەهید و بریندار کرد و نزیکەی 200 هەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.