ئەحمەد تورك : ئەردۆغان دەیەوێت لە ڕێگەی سیاسەتی برسیكردنەوە كورد ملكەچ بكات

“ئەحمەد تورك ” سەرۆكی شارەوانی گەورەی ماردین لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا لە ڕۆژنامەی زەمانی توركی رایگەیاند” ئەردۆغان دەیەوێت لە ِرێگەی سیاسەتی برسیكردن و دەستەمۆو ملكەچكردن پەیوەندییەكانی لەگەڵ كورد پەرە پێبدرات “.

“ئەحمەد تورك ” ِراشیگەیاند ” سیاسەتی برسیكردنی خەلكی كوردستان هیچ سودێكی نابێت ، لەبەر ئەوەی كورد خاوەنی پرسی خۆیەتی لە خۆر هەلاتی ناوەڕاستدا ، هێشتا كورد لای تورك مەترسین هەرچەندە توركیا دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ كورد پەرە پێبدرات “.

Back to top button