بزانه چ حزبێك بووهته خوێی ناو چێشت
خواكوڕك
دوای ئهو زنجیره رووداو و رێكهوتن و كێشه و ململانێ سیاسیهی له سلێمانی سهری ههڵداوه، شیكاریهكی زۆر لهلایهن ناهونده میدیایی و سیاسیهكان لهبارهی هۆكارهكانی ئهم رووداوانه دهكرێت، وچاودێری سیاسیش دهڵێت، “قەیران و گرفتی ناوخۆییان هەیە، هێرشدەکەنە سەر یەکتری و لەگەڵ یەکتری بڕ ناکەن، ناپاکی و خیانەت لەگەڵ یەکتری دەکەن و ملی یەکتری دەشکێنن و چاڵ بۆ یەکتری هەڵدەکەن، جیادەبنەوە و یەکدەگرنەوە و دەست بۆ وڵاتانی دەرەکی درێژ دەکەن، هەموو ئەو کارانە، هۆکارەکەی بۆ پارتی دەگەڕێننە و دەیکەنە بیانوو”.
نیاز حاجی له ئهكاونتی خۆی له تۆری كۆمهڵایهتی فهیسبووك، نوسینێكی لهسهر نووسهرانی سلێمانی بڵاوكردۆتهوه و دهڵێت، “چۆن هیچ خواردنێک بێ خوێ ناخورێت و تامی خۆش نابێت، کادیرانی یەکێتی و گۆران و هەندێک لە حیزبە ئیسلامیەکان، هیچ دیمانە و مێزگرد و گفتوگۆ و دەرکەوتن و نوسێنێکیان بێ باسکردنی پارتی ، تێپەڕ ناکەن”. ههروهها دهڵێت، “گۆڕان لە یەکێتی جیا دەبێتەوە هۆکارەکەی بۆ پارتی دەگەڕێننەوە، گۆڕان دەگەڕێتەوە ناو یەکێتی و رێکەوتنی سیاسی گرێ دەدەن، هۆکارەکەی بۆ پارتی دەگەڕێننەوە، گرفت دەکەوێتە ناو جێبەجێ کردنی رێکەوتنە سیاسیەکهیان، دیسان هۆکاری بۆ پارتی دەگەڕننەوە، یەکێتی لە ناوخۆیاندا پێک نایەن و باڵ دروست دەکەن و ناوەندی بڕیار پێک دەهێنن، هۆکارەکەی بۆ پارتی دەگەڕێننەوە، لە پەڕلەمان بە هەمویان نیسابیان پێ تەواو ناکرێ هۆکارەکەی بۆ پارتی دەگەڕێینەوە، سەردانی بەغدا دەکەن و رێکەوتنی نهێنی گرێدەدەن، پارتی دەکەن بە بیانوی ئەو کارەیان، فراکسیۆنەکانیان لە بەغدا دەبنە هاوپەیمانی مالیکی، پارتی دەکەن بە بیانوو بۆ ئەو کارەیان، رێگا نادرێ پارێزگاری سلێمانی دەست بەکاربێ و ئەو رۆژ بۆ ئەو رۆژی پێدەکەن، پارتی پێ تاوانبار دەکەن ، لە نێوەندی نێودەوڵەتی پەروێزخراون هۆکارەکەی بۆ پارتی دەگەڕێننەوە، نەوتی سنورەکەیان بە تاڵان دەبەن کەس نازانێ داهەتەکەی دەچێتە کوێ ، پارتی بە هۆکار و تاوانبار دەکەن”.
له درێژهی نوسینهكه هاتووه، “کاتێک ئەو کادیرانە دەمیان دەکرێتەوە بۆ باسکردنی ناکۆکی و باڵبالێنەکانیان، دەڵێن یەکێتی مینبەری رای جیاوازه و ئازادی را دەڕبڕینی تێدایە! ئاخر کاتێک نیوەی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی دەڵێن باڵی دەست و پێ رۆیشتوو پیلانی بڕینی قوتی خەڵکیان داناوە، دەستیان لەگەڵ دوژمنانی کورد تێکەڵ کردوە ، کاتێک لە بەیاننامەیەکدا سێ جار باسی تەزویراتی کۆنگرە دەکەن، کاتێک باسی دزینی شیرنی نەوت و بەتاڵان بردنی نەوت دەکەن، کاتێک باسی بە بنەماڵەیی کردنی یەکێتی و خیانەت دەکەن! کەی ئەوە لە مەودای ئازادی رادەڕبرین و رای جیاوازدا جێگای دەبێتەوە، ئەوە بۆ هەڵخەڵەتاندنی خۆیانە یان خەڵک!؟”.
حاجی له كۆتایی نوسینهكهی دهڵێت، “ئەگەر ئەندام و کادیرانی یەکێتی بەو بانگەشە و بابەتە چەواشەکاریانە هەڵبخەڵەتێن، ئەوا بەراستی یەکێتی لە قەیرانی گەورەی هوشیاری رێکخستنەکانیدایە”.