ڕوسیاو ئێران و توركیا پرسی بەشداری كورد لە كۆنگرەی نیشتیمانی سوریا یەكلایدەكەنەوە

ئەمرۆ یەك شەمە 19ی11ی 2017 وەزیرانی دەرەوەی (ڕوسیا و ئێران و توركیا ) لە ئەنتاڵیا كۆبونەوەبەمەبەستی تاوتوێكردنی قەیرانەكانی سوریا ئامادەكاری بەمەبەستی بەستنی كۆنگرەی نیشتیمانی لە سوریا ، وابڕیارە كۆنگرەی نیشتیمانی سوریا لە ڕۆژی 22ی 11ی 2017 لە سوچی ڕوسیا بەڕێوە بچێت .
“سێرگی لاڤرۆف” وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەبارەت بە كۆنگرەی نیشتیمانی لە سوریا و پرسی بەشداریكردنی كورد لەو كۆنگرەیە گووتی ” لە كۆبونەوەمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران و توركیا گفتوگۆمان لەبارەی پرسی بەشداری كورد لەو كۆنگرەیە كردووە “.
“سێرگی لاڤرۆف” ئەمڕۆ یەك شەمە 19ی 11ی 2017 لە میانی لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ” بەووردی گفتوگۆمان لەبارەی كۆنگرەی نیشتیمان لە سوریا و پرسی بەشداریكردنی كوردمان لەو كۆنگرەیە كردووە و ئەو پرسە یەكلایكراوەتەوە “.

 

Back to top button