ناتانیاهۆ دەچێتە بەردەم دادگا

بە تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی، بنیامین ناتانیاهۆ لەم مانگەدا بۆ دووەم جار لە لایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە داوای ئامادەبونی لە دادگا بەدەست گەیشت.
دوو تۆمەت دراونەتە پاڵ بنیامین ناتانیاهۆ گەر بسەلمێنرێن ئەوە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سزا دەدرێت.
تۆمەتە ئاڕاستە كراوەكان بریتین لە وەرگرتنی دەیان ملیار دۆڵار لە بەرهەمهێنەرانی هۆڵیود لەوانەش ناوی ئارنون ملیشان هاتووە، تۆمەتی دووەمیش پێدانی پارەیە بە نهێنی بە خاوەنی ڕۆژنامەی بەدیعۆت ئەحرەنوت تا لە شێوازی دەرچونی ڕۆژانەی ڕۆژنامەكە بابەتەكان لە خزمەت كەسایەتی ناتانیاهۆ بێت

Back to top button