یەكێتی فێلێكی تری بۆ دژایەتی دەوڵەتی كوردستان دۆزیەوە

خواكوڕك
هەر لەگەڵ هاتنی داعش بارزانی گوتی یان خوێن نارێژین یان خوێن برێژین بۆ دەوڵەتی كوردستان و بەدیهێنانی مافی چارەنووسی كوردستان و كورد دەیرێژین هەر لەو كاتەوە یەكێتی لەژێر ناوی دەبێت لەگەڵ بەغدا بگەوێنە رێكەوتن لەسەر جیابوونەوە، بەردەوام دژایەتی ئەو خواستەی دەكرد و رۆژان بەدەیان كادیری و بەرپرسی یەكێتی لەژێر ناوی نابێت بەبێ رێكەوتن لەگەڵ بەغدا جیا ببینەوە، دژایەتی خۆیان رادەگەیاند.
لەئێستادا پاش سەردانی وەڤدێك لەلایان حكومەتی هەریمی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا تێگەیشتنەكان لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئەو پرسەش هەیە، لەئێستادا هەردوولا گفتوگۆیان بەكراوەی لەنێوان دایە لەسەر ئەو پرسە.
لەئێستادا یەكێتی ئاراستەكانی خۆی گۆڕی و لەزاری ئاڵا تالەبانی دەلێت دەبێت دەوڵەتانی ناوچەكەش رازی بێت، ئێستا لەو روانگەیەوە دژایەتی خواستی دەوڵەت و جیابوونەوە دەكەن. وەك ئەوەی كە ئاڵاتاڵەبانی لە لێدوانێكی دا بۆ ماڵپەری ئیلاف باسیشی لەوە کردووە کە سهربهخۆیی كاتى دهوێت و دەپرسێت: “ئایا ههڵوێستى وڵاتانى ناوچهكه چییە؟ ئهى ههڵوێستى لایهنى بهرامبهر، هاوبهشهكانمان له نیشتمان، ئایا ڕازى دهبن ئێمه جیا ببینهوه، ئهو پرسه پێویستى به بنهما ههیه، ئهمڕۆ ئابوورىی كوردستان خراپه و هاوكات داعش مهترسى ماوه، ئێمه پێویستیمان به حكوومهتى عێراق.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە یەكێتی لەئێستادا خەریكی بێ ئەمەڵ دەبێت لەوەی بەغدا نەرمی نواندووە، ئێستا دەست بۆ پرسی تر دەبات بۆ دژایەتی سەربەخۆی كوردستان ئەوش ئەوەیە دەبێت وڵاتانی ناوچەكە رازی بن، ئەگەر ئەوەش بكرێت چاودێرانی پێیان وایە یەكیتی هەر دژی دەبێت بۆیە یەكێتی بەئاشكرا ناوێرت دژی بێت لەبیانوو دەگەرێت بۆ دژایەتی.