كۆنگرەی یەكێتی كێشەی باڵەكانی قوڵتركردۆتەوە

 

بەرلە كۆچی (تاڵەبانی ) ئەو كاتەی كە نەخۆش بوو ، باڵی زۆرینەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوایان كرد لە دۆخێكی لەو شێوەیەدا باس لەبەستنی كۆنگرەی یەكێتی نەكرێت ، ئێستاش كە ( كۆسرەت رەسوڵ )جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نەخۆشەو پێویستی بە چارەسەری پزیشكی هەیە باڵەكەی داوا دەكەن گۆڕانكارییەكانی نێو یەكێتی و پرسی كۆنگرە باس نەكرێت .
پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ یەك شەمە 19ی11ی 2017 بەسەرپەرشتی (رەفعەت عەبدوڵا) و ئامادەبوونی ( هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و پاڤێڵ تاڵەبانی ) و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی كۆبونەوە .
دوای كۆبونەوەكەش مەكتەبی ڕێكخستنی یەكێتی ڕاگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوەو بەو پێیەی باسی كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی یان كردووەو بۆ دەربازبوون ، لەم دۆخەی ئێستادا تەنها بەستنی كۆنگرە چارەسەرو پێویستە هەنگاوی جدی بنرێت بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەم .
لای خۆیەوە (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) تەئكیدی لەسەر بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی كردووەتەوە كە پێویستە هەموو هەوڵەكان بخرێنە كار و مەكتەبی رێكخستن و دەزگاكانی تری یەكیتی خۆیان ئامادە بكەن بۆ كۆنگرەی چوارەم ، پاشان ( پاڤێل تالەبانی ) هیوای خواستووە هەرچی زوترە كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی ببەسترێت .

Back to top button