ئه‌مڕۆ…حكومه‌تی هه‌رێم له سه‌ر سێ پرس كۆده‌بێته‌وه
ئەمڕۆ حكومه‌تی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوەو و گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەر دەكات كه په‌یوه‌ستن به نێوخۆی هه‌رێمه‌وه.
(نوری عوسمان) سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچون لە حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند” ئەمرۆ حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تاوتوێی سێ پرس دەكات.
سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچون لە حكومه‌تی هه‌رێم، له باره‌ی پرسه‌كانه‌وه گوتویه‌تی” پرسی یەكەم باسی تۆماركردنی كۆمپانیاكانە و ھەروەھا پرسی دووەمیش ڕێنمایی لەبارەی ئەو وەزارەتانەی داھاتیان ھەیە ده‌كرێت”.
سه‌باره‌ت پرسی سێیه‌م، سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچون روونیكرده‌وه، تاوتوێی دانانی رەسمی بەکاربردنی ناوخۆیی لەسەر بابەتەکانی جگەرە و تووتن، دەكرێت کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پێشکەش کراوە.