یهكگرتوو به توندی وهڵامی لڤین و رۆژنامهی ژین دهداتهوه سكاڵایی یاسایی له دژیان تۆمار دهكات
نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕونكردنەوەیەكی لەسەر هەردوو دەزگای میدیایی ( ژیان ) و ( لڤین ) بڵاوكردەوە و رایگهیاندوه” بە مافی یاسایی خۆمانی دەزانین سكاڵای یاسایی لەسەر هەردوو دەزگای میدیایی ( ژیان ) و ( لڤین ) تۆمار بكەین لەسەر ئەو ناوزراندن و پێشێلكاریەی ئەنجامیانداوە لە ژمارە (20) لە بەرواری 19/11/2017 رۆژی یەك شەممە رۆژنامەی ( ژیان ) و بڵاوكردنەوەی هەواڵێكی چەواشەكاری لە ماڵپەری ( لڤین ) لە رۆژی 19/11/2017″.
دەقی روونكردنەوەكەی نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان:-
روونكردنەوەیەك لە نوسینگەی ئەمینداری گشتی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
لەم رۆژانەدا هەڵمەتێكی پێشێلكاری و دەم درێژی بۆ سەر یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و رەمزەكانی بەدی ئەكرێ ..
لەروانگەی رێگرتن لە پلانی پشێوی و چەواشەكاری و لەسەر رێنمایی یەكانی جەنابی ئەمینداری گشتی و ئەنجومەنی جێبەجێكردن تیمی یاسایی حزبی راسپاردووە كە سكاڵای یاسایی لەسەر هەر سەركەشی و تەشهیر و سنور بەزاندنێك تۆمار بكات .
وەكو نمونە بە مافی یاسایی خۆمانی دەزانین سكاڵای یاسایی لەسەر هەردوو دەزگای میدیایی ( ژیان ) و ( لڤین ) تۆمار بكەین لەسەر ئەو ناوزراندن و پێشێلكاریەی ئەنجامیانداوە لە ژمارە (20) لە بەرواری 19/11/2017 رۆژی یەك شەممە رۆژنامەی ( ژیان ) و بڵاوكردنەوەی هەواڵێكی چەواشەكاری لە ماڵپەری ( لڤین ) لە رۆژی 19/11/2017 ، بە دڵنیایی یەوە یەكگرتوو لە مافی خۆی خۆش نابێ و بە یاسا سەروەری و دادگا دەم و قەڵەمی ئەو كەس و لایەنانە دەبەستێتەوە كە سنور دەبەزێنن و كاسبی بە یاری كردن بە حورمەت و حەرەمی كەسایەتی سەركردەكانی یەوە دەكەن.
نوسینگەی ئەمینداری گشتی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
20/11/2017