گورچیلەکانت پاک بکەرەوە بەکەمترین تێچوو به شێوهیه ساده و ساكار
لەساڵەکانی ژیانماندا بەبەردەوامی گورجیلەکانمان ، هەڵدەستن بەکاری پاڵاوتن و پاککردنەوەی خوێن و ، نەهێڵانی خوێیەکان و ژەهرەکان، هەموو ئەو خڵتانەی کەئەجنە ناو لەشمانەوە ، بەمروری زەمەن خوێ و پاشماوە زیان بەخشەکانی تیا کۆدەبێتەوە ، لەبەر ئەوە پێویستی بەپاک کردنەوەی، بەردەوام هەیە.
بۆیه بۆ چارهسهری ئهم گرفته به رێگایهكی ئاسان دهتوانین كاری پاككردنهوه گورچیلهكانمان بكهین و رۆژانهش بهم شێوهیه خۆمان باپارێزین.
ڕێگایەکی زۆر ئاسان :-
تەنها یەک دەسک (جەپکێ) کەرەوز ئامادەبکەو پاک بیشۆرەوە، ووردی بکەو بیکەرە مەنجەڵێکەوە و ئاوی پاکی خواردنەوەی تێبکە، بیکوڵێنە بۆ ماوەی ١٠ خولەک .. پاشان وازی لێبێنە هەتا سارد دەبێتەوە، بیپاڵێوە و پاشان بیکەرە دەفرێکی پاکەوە ، دوای بیکەرە ناو سەلاجەوە ، پاشان هەمو ڕۆژێ کوپێکی لێ بخۆ پێش نان خواردن ، هەرجی گرفت هەیە لەناو گورجیلەت نایهێڵێت ، هەمو ڕۆژێ هەست بەپشویەکی ئاسودەدەکەیت ، کەلەوەو پێش نەتدیوە، چونکە کەرەوز ناسراوە بەکاریگەریە بەهێزەکەی لە پاککردنەوەی گورجیلەکان ،وەبەباشترین شتی سروشتی دادەنرێت بۆ پاککردنەوەی گورجیلە.