سعودیە قەتەر داگیر ده‌كات

 
خالد بن محمد وەزیری بەرگری قەتەر ڕایگەیاند سعودیە هێزی لەسەر سنور کۆکردۆتەوە بەنیازی داگیرکردنی قەتەر بەڵام دواتر بە فەرمانی مەلیکی سعودیە هێزەکان کشاونەتەوە.
 
لە میانەی بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی وەزیری بەرگری قەتەر ڕایگەیاند ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکان ئەوە ڕوون دەکەنەوە کە سعودیە لە ساڵی ۲۰۱٤ ویستویەتی لە ڕێگەی دەستوەردانی سەربازیەوە سیستەمی حوکم لە قەتەر بگۆڕێت.
 
وەزیره قەتەریەکە دەڵێت ئێمە جگە خودا لەکەس ناترسین و ئەمیری قەتەریش جێگای بڕواو متمانەی گەلەکەمانە…….ئێمە وێڕای ئەو زوڵمەی لێمان دەکرێت بەڵام هێشتا دەمانەوێت بە ئاشتی لەگەڵ براکانمان بژین.
Back to top button