لێكۆله‌رێكی دیاری عه‌ره‌بی: بارزانی هه‌نگاوێكی ناوه‌ هه‌موو عه‌ربی به‌ناچاری پابه‌ندی قۆناغی پاش 25ی 9 كردووه‌

لێكۆلەر ڕۆژنامە نووسی دیاری جیھانی عەرەبی و سوریا “ئیبراھیم یوسف ” لە ڕۆژنامەی “ئەلحەیاتی لەندنی ” دەنووسێت ئەو ھەنگاوەی بارزانی، لە ویستی ھەموو كوردێكەوە سەرچاوەی گرتبوو كە ھزری ئازادی و سەربەخۆیی لای پەنگی خواردبوویەوە ، (ڕێفراندۆم یەكەمین مانەفیستۆ و دێكۆمینتە لە مێژووی كۆن و نویێ كوردا كە جیھان و ھەموو وڵاتە دراوسێكانی ھێنانە ئاگا ، نەوە دوای نەوە ھەموو كوردێك وانە فێر دەبێت لەم بڕیارە مێژوویە ستراتیژییە نەتەوەییە ) نووسەر پێی وایە بارزانی لە ڕێگەی ڕێفراندۆمەوە دوو پەیامی گرنگ و مێژووی بە جیھاندا یەكەمیان : دەخستنی ویست و مافی گەلێكی ژێردەست . دووەمیان : جێبەجێكردنی دەرئەندامی گشتپرسی ئەو ناوچانەی كە لە دوای ڕێكەوتنی سایكس – بیكۆ وە كوردی تێدا تەعریب و لە ناو دەبرێت .
رێفراندۆم مانەفێستۆیەكی میژوویە بۆ كوردستانی عێراق ھەتا توڕەی دوژمنەكان و دروسێكانی كورد نەبینرێت نازانرێت چەند كاریگەری ھەبووە ، بارزانی ئامانجی بوو لە نێو ئەو ھاوكیشە ئاڵۆزانەی ناوچەك پاڵپشت بە خەڵكی كوردستان پەیامێك بە دونیا بگەیەنێت كە گەلی كورد لەم ناچەیەدا دەیەوێ بە ئاشتی و ئازادی بژی .
 
بارزانی زیاتر لە ھەموو سەركردەیەكی كورد پاڵپشت بە ئەزموونی سیاسی و شۆرشگێری خۆیی زۆر كات متمانەی بە سیاسەتی ئەمریكا نەبووە ، ئەم ڕاستیەشی لە زۆر لێدوان و دیداری گشتی تایبەتی دا وتووە ،ئەو ھەردەم ئاماژەی داوە بە بەھێزی و یەكڕیزی ناوماڵی كوردی و یەكگرتووی پارتە سیاسیەكانی گەلی كورد ، چونكە لە ڕێكەوتنی ساڵی ١٩٧٥ و دوای رزگاكردنی عێراق ساڵی ٢٠٠٣ ڕۆڵی ئەمریكا بۆ ئەو دووقۆناغە گرنگە میژووییە نیمچە قەناعەتێكی لای بارزانی دروست كردبوو كە ئەمریكیەكان بەو مافەی كورد لە عێراق رازی نابن وبگرە ڕێگریشی لێ دەكەن .
 
رۆژنامەكە ئاماژە دەكات بۆ لێدوانێكی بەڕێوەبەری پێشووی لیكۆڵینەوە ھەواڵگرییەكانی پەیمانگای برۆكینگز ” بروس ڕیدڵ ” دەڵێت كاتێك بارزانی سەردانی واشینگتۆنی كرد لە ھەموو سەركردەكانی تر بەھێزتر بوو لە ھەموویان زۆرتر باوەڕی بەخۆیی ھەبوو و ئاسانیش نەبوو قەناعەتی پێبكرێت لە درێژەی ئەو سەردان و دیدارانە دەتوانی ھەست بەوە بكەێت ئەو دەڵێت كاتێك بارزانی لە نووسینگەی رۆزفێڵد بوو زۆر بە گومان بوو لە ئەمریكا بێباوەڕی بارزانی بە بەرپرسانی ئەمریكا و ھەڵوێستەكانیان لە بەرامبەر گەلی كورد باڵی بەسەر كۆیی دیدارەكان كێشابوو ھەر ئەوكاتەش دەتوانی ھەست بەوە بكەێت كە بارزانی لە ھەڵوێستی ئەمەریكای ساڵی ١٩٧٥ بەبووراوە .
 
“یوسف ئیبراھیم ” پێی وایە ئەوە سەركەوتن نیە كە عێراق وحەیدەر عبادی شانازی پێوە دەكەن ، ئەو شەرمێكی سیاسی مەزنە چونكە خیانەت و لاوازی ناوخۆیی بۆ مەرامی كەسی و ھێزی سوپای قودس و چەكی ئەمریكی بوو ئەو كارەساتەی دروست كرد ، ئەو سێ فاكتەرە ھۆكاری خوڵقاندنی گوڕانكاری وكارەساتە گەورەكە بوون نەك بەرەنگاربوونەوەیەكی سەربازی و جەنگێكی دوولایەنەی ماوەدرێژ، ئەو پێی وایە ئەمریكا نەك تەنھا بە چەكی پێشكەوتوو و چاوپۆشیكردن لەھەژموونی ئیرانی بگرە بێھەڵوێستی ئەویش و ھاوكاری بەردەوامی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كە خۆیی ھەندێكیان بە تیرۆریست دەزانێت شەرعیەتێكی ناڕەوای دا بەم ھێزانە كە ناوچە ناكۆكی لە سەرەكان بكەوێتە ژێر ھەژموونی ئێرانەوە .
ھەموو ئەم گۆرانكارییە دەستكردانەش ناتوانن لە داھاتوویەكی نزیك راستیە مێژووی وجوگرافی ویاساییەكان بگۆڕن ،ناتوانێت ڕێگە لە سەركەوتنی كوردستان بگرن بۆ گەیشتن بە مافی سەربەخۆیی و سەركەوتن بەسەر ھەموو كۆسپ تەگەرەكانی ناوەكی و ھەرێمی .

 

Back to top button