گۆڕان به فه‌رمی له‌سه‌ر هێرۆ وه‌ڵامی هه‌ڵسوڕاوێكی خۆی ده‌داته‌وه
خواكوڕك
له په‌راوێزی پێشهاته نوێیه‌كانی ناو یه‌كێتی، عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان و ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی ئه‌و حزبه، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بۆچوونی خۆی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردبووه و به‌شێك له راستیه‌كانی له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته پاوانخوازیه‌كه‌ی هێرۆ خستبووه ڕوو.
رۆژی شه‌ممه 3/9/2016 ئه‌م ئه‌ندامی جڤاته له‌باره‌ی باڵی هێرۆ وه ده‌نوسێت، “باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڕیاری خۆسەپێن و هەرزەکارانە دەدات و بەهۆیەوە کێشە و ناکۆکییەکی زۆر لە دامەزراوە حکوومی و هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەدا هەیە”.
ئه‌مرۆ 4/9/2016 جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ و به‌فه‌می له‌سه‌ر هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د هاته وه‌ڵام و ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خۆشی بێ به‌ری كرد له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕایه ئازاده‌كانی، به‌و هۆیه‌وه‌ش عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك به‌شێك له نووسینه‌كه‌ی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فیسبووك ره‌شكرده‌وه.
ده‌قی نوسینه‌كه‌ی عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك
باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڕیاری خۆسەپێن و هەرزەکارانە دەدات و بەهۆیەوە کێشە و ناکۆکییەکی زۆر لە دامەزراوە حکوومی و هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەدا هەیە.
هەرچەندە کێشەیەکی نێو خۆی یەکێتیە، بەڵام بمانەوێ و نەمانەوێ بەرۆکی ئێمەی گۆڕانیش دەگرێتەوە، بە حوکمی
ئەم خاڵانە
۱-بونی ڕێککەوتنی سیاسی و سەرکردایەتی هاوبەش.
۲-بونی هەردوو لا لە سنورێکدا کە هەر کێشەیەک لە ناو یەکێتی یان گۆڕان ئەبێتە هۆی نائارامی و دڵە ڕاوکێ بۆ سنورەکە و جەماوەری هەردوو لامان.
۳-بونی کێشە و ناکۆکیەکی زۆر لە ناو دام و دەزگا حکومیەکان، هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان بەهۆی ململانێکانی ئەم دوو باڵە و بڕیارە خۆ سەپێن و هەرزەیەکانی باڵی دەست ڕۆیشتوی یەکێتی.
بۆیە بونی ناوەندی بڕیار گرنگ و پێویستە بۆ یەکێتی، بەڵام بە شێوەیەک ئەندامانی ناوەندی بڕیار پێک بێت لە هەردوو باڵەکە بە ڕێژەی یەکسان و هەروها چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بێ لایەنیشیان لەگەڵدا بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی بڕیاردان ئەندامە بێ لایەنەکان بتوانن تای تەرازوی ئەو لایە قورس بکەن کە بڕیارەکەی لە خزمەتی خەڵکی کوردستان و کۆی یەکێتیەکاندایە و بڕیارەکە بە باری دروستدا بەرن.
دەقی روونکردنەوەکەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە کێشە و ناکۆکییەکانی ناوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بێ لایەنییە لەنێوان هەڤاڵانی یەکێتییدا. هەروەها بەپەرۆشەوە کارمان کردووە بۆ نزیکبوونەوە و بەگفتوگۆ چارەسەرکردنی نێوانیان و رێگرتن لە تەشەنەکردنی ناکۆکییەکانیان، هەر لەم سۆنگەیەوە هەڵوێستی هەڤاڵانی یەکێتی لە گرتنەبەری ئەو رێکارانە بەرز دەنرخێنین.
بەداخەوە کاک عەبدوڵای کوێخا موبارەک لە پەیجی تایبەتی خۆی بابەتێکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بەکێشەکانی ناو یەکێتی، ئێمە رایدەگەیەنین کە ناوەڕۆکی هەر لێدوان و نووسینێکی هەر هەڵسوڕاوێکی گۆڕان کە هاوشێوەی هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان نەبێت، بەهیچ شێوەیەک تەعبیر لە راو و هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان ناکات، بەڵکو رای تایبەتی ئەو کەسەیە و خۆی بەرپرسە لێی.
جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
4/9/2016