پارتی ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌وه شه‌ڕمان بكردایه 35 هه‌زار كورد له‌كه‌ركووك ده‌كوژرا..پیلانه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌وه بوو
خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌روا دێت روونتر ده‌بێته‌وه، سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان له‌م رووداوه مێژوویه ره‌شه، باس له دۆخی شه‌وه تاركیهكهی 15 له‌سه‌ر 16 ده‌كه‌ن، به‌ڵام هۆكاری ئه‌و پرسیارانه‌ی كه تاوه‌كو ئێستا له سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌كرێت كه بۆچی شه‌ڕی كه‌ركووكیان نه‌كردووه؟
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌زاری د. كه‌ماڵ كه‌ركووكی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك باس له‌وه ده‌كات كه هۆكاری هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به دۆخی ناوه‌خۆی كوردستان هه‌یه، به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌شاری كه‌ركوك د.محه‌مه‌د خورشید له دیمانه‌یه‌كدا ده‌لێـن خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌زانێت ئه‌گه‌ر ئێمه شه‌ڕمان بكردایه له‌گه‌ڵ لایانێكی كوردستان چۆن رووبه‌رووی یه‌ك ده‌بووینه‌وه، كه‌ركووك ده‌بوه گۆمی خوێن بۆیه له‌نێوان پاشه‌كشه و شه‌ڕی خوێناوی ناچاركراین پاشه‌كشه هه‌ڵبژێرین و شاری كه‌ركووكی و خه‌ڵكه‌كه له‌و پیلانه مه‌ترسیداره بپارێزین”.
سه‌رچاوه‌كه له‌زاری كه‌مال كه‌ركووكیش ده‌لێت، ئه‌گه‌ر پارتی له‌و شه‌وه‌دا كه هێزه‌كانی زێره‌ڤانی ره‌وانه‌ی هه‌ندێك ناوچه كردبوو، شه‌ڕی ده‌ست پێكردبایه، له‌دژی هێزه‌كانی( هێزه‌كانی سوپای پاسداران و لیوای مه‌رگی ئه‌و سوپایه و حشدی و حزبڵا) ئه‌وه بێشك هه‌ندێك هێزی یه‌كێتی لهپشهوهش ده‌هاتن بۆ پارتی ئه‌و كاته كه‌ركووك ده‌بووه گۆمی خوێن، 35 هه‌زار كه‌س له‌هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی خۆبه‌خش و خه‌ڵكی سڤیلی كه‌ركووك له‌و شه‌ڕه ده‌كوژرا، بۆیه ناچاركراین پاشه‌كشه بكه‌ین”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شلێـ” هێزێكی پشتیوانیمان ئاماده كرد كه فریای كاك كۆسره‌ت بكه‌وێت، به‌ڵام هێزی دژه تیرۆر و نیشانه شكێنه‌كانی سوپای پاسداران، له‌پشته‌وه په‌لاماری كاك كۆسره‌تیان دا، ئه‌مه‌ش وای كرد كه هێزی پشتیوانی ئێمه بۆ كاك كۆسره‌ت بوه‌ستێت و وه له‌و شه‌وه‌دا كاك كۆسره‌ت په‌یوه‌ندی كرد كه له‌وه زیاتر به‌رگری بكرێت، شاری كه‌ركووك ده‌بێته گۆمی خوێن بۆیه ناچاركرا ته‌واوی هێزه‌كان پاشه‌كشه بكه‌ن.