پارتی باڵی خیانه‌تی یه‌كێتی وا ده‌زانن ئێمه‌ش ئه‌وانین پێش تانكه‌كانی حشدی شه‌عبی كهوتبین و هیچ كێشه لهگهرانهوهمان نه‌بێت
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه باڵی خیانه‌تی یه‌كێتی ده‌ستیان به بانگه‌شه‌یه‌ك كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پارتی به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م دۆخی كه‌ركووك و نایه‌وێت بگه‌رێته‌وه كه‌ركووك به‌رپرسی لقی سێی پارتیش ده‌لێت ئێمه رووبه‌روو بوونه‌وه‌مان له‌نێواندا ئه‌نجامدراوه له سێ تا چوار شه‌ڕ له پێشخابوور و داستانی پردێ و مخمور، ده‌لێت گه‌رانه‌وه‌ی ئێمه بۆ كه‌ركووك وه‌ك ئه‌وانه نیه كه پێش تانكه‌كانی به‌غدا كه‌وتوون”.
له‌و باره‌یه‌وه د. محمه‌د قورشید به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوردستان 24 رایدهگهێنێت” كه ئه‌وان ژیانیان پارێزراو نیه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركووك و هه‌موو خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌زانێت باره‌گاكانی ئێستا پارتی داگیركراوه، دۆخی ئه‌منی شاره‌كه مه‌ترسیداره، بۆیه ئێمه ناگه‌رێنه‌وه، كه‌ركووك ده‌لێت له‌نێوان ئێمه و حشدی و شوپای عێراقی رووبه‌روو بوونه‌وه روویداوه و خوێن رژاوه، بۆیه گه‌رانه‌وه‌ی ئێمه په‌یوه‌سته به رزگاركردنه‌وه‌ی كه‌ركووك و دۆخی پارتی وه‌ك ئه‌وانه نیه كه پێش تانكی حشدی كه‌وتن بۆ ناو كه‌ركووك”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه” محه‌مه‌د كه‌مال، سه‌رۆكى لیستى برایه‌تى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له پرێنس كۆنفرانسێكدا له شارى هه‌ولێر ڕای گه‌یاند، “بڕیارمانداوه كه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له كه‌ركووك ئه‌نجام نه‌درێت، چونكه ئێستا كه‌ركووك له بارودۆخێكى نا ئاسایی و ناده‌ستووری و نا یاسایدایه و حكوومێكى عه‌سكه‌ری له شاره‌كه‌دا هه‌یه، هه‌روها راشی گه‌یاندووه، پێشتر له په‌رله‌مانى عێراق 150 واژۆ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى كوتله عێراقییه‌كانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك كۆكرایه‌وه، واژۆ و داواكاری ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌لایه‌ن ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ڕه‌ت كرایه‌وه و نه‌خرایه به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌وه”.
ڕوونیشى كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى ناو ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بیانه‌وێت له كه‌ركووك كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجامبده‌ن ناتوانن نیسابی یاسای بۆ كۆبوونه‌وه‌كه ته‌واو بكه‌ن و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ناده‌ستوورى ده‌بێ ئه‌گه‌ر بكرێ، چونكه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نیش له ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركووكه.